پێشکەشکردنی “ئەستێڕەی زێڕینی” ناوەندی هونەریی “نامۆ” بە کۆچکردوو هونەرمەند محەممەدی ماملێ.
لە ڕێکەوتی ١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی لە لایان “ناوەندی هونەریی نامۆ”وە خەڵاتیکی ڕێزلێنان پێشکەش بە هونەرمەند محەممەدی ماملێ کرا. لەو مەراسیمەدا کە کۆمەڵێک هونەرمەند و خەڵکی هونەردۆست و ڕووناکبیر بەشداریی ببون، ئەو خەڵاتە بە نوێنەرایەتی ماڵباتی محەممەد ماملێ، پێشکەش بە مامۆستا ناسری ڕەزازی کرا کە ئەویش بیگەیەنێتە دەستی خانەوادەی ئەو هونەرمەندە…