Get Adobe Flash player
بابەتی ڕۆژ
بابەتی ڕۆژ

داواکاری مەڵبەندی هونەریی ماملێ لە وەزاڕەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”

کاردانەوەکان لەسەر بڕیاری مەڵبەند بۆ خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

مەڵبەندئ هونەری ماملێ

مردن بۆ ئاشق نییە. (بەشی یەکەم)
نووسینی: محەممەد حەسەنپوور

ئەی هاژەی ئاوهەڵدێری هونەری کوردی !

کێ دەڵێ تۆ نەماوی کێ؟

ڕۆژنیە مەجنونەکان لەسەر تەختی خوێندکاریی زانکۆکان، نازدارەکەی مەدرەسە نەڵێن و تەرسیمی باڵای مریەم سابڵاغیەکان مەشق نەکەن وبە دڵێکی پڕ لە خوێنەوە نامە بۆ لەیلاکانیان نەنوسن.

ها لە زەماوەندەکاندا ڕەوت ولەرەی گوارەی شۆڕە ژنان بە و گوارەی بە گوێتەوە و وەختە سوێم بۆت بێتەوەمان بەگوێدا دەچریکێنێ.

ئەوە نیە هەرکە چاو ئەستێرەی سورە گوڵەکەم لێم زیز بوو ئاوازی تۆ هاوارم دەبات و بە گۆرانی وەرە بائاشت بینەوە کوڵی دڵەکەم بە بێم هەڵناکا و بە قسەی خەڵکم لە گەڵ ناکا. Continue reading “مردن بۆ ئاشق نییە” »

بۆ بەڕێزان:  وەزاڕەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان

 بابەت: ڕاگرتنی  زنجیرە تەلەڤزیۆنەکانی دەوڵەتی تورک، لە تەلەڤزیۆنەکانی باشووری کوردستان
سڵاوێکی گەرم.

وەک ئاگادارن، هەندێک لە کاناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی هەرێم، کە هاوکات بینەرێکی زۆریان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەیە، چەند ساڵێکە کردوویانەتە باو کە زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکانی تورکی بڵاو دەکەنەوە. بۆ هیچ مرۆڤێکی سەر گۆی زەوی شاراوە نییە کە ئەم زنجیرانە لە بنەڕەت دا، بۆ دژایەتی  و شێواندنی ڕۆخسار و سیمای نەتەوەی کورد چێ و ئامادەکراون.

تۆرەمەی مەگۆل/مەغول بەردەوام لە هەوڵدان، کولتوور و داب و نەریتی سێهەزار ساڵەمان بشێوێنن، تا ئەو ئاستە کە حاشا و قێز لە ناسنامەی کوردبوونی خۆمان بکەینەوە. Continue reading “داوای مەڵبەندی هونەریی ماملێ لە وەزاڕەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕاگرتنی پەخشی زنجیرە تورکییەکان لە تەلەڤزیۆنەکانی باشووری کوردستان” »

بڕیاری بەڕێوەبەرانی مەڵبەندی هونەریی ماملێ، لەمەڕ پێشکەش نەکردنی خەڵاتی ماملێ بۆ ساڵی ٢٠١٨، لە ناو ئێلیتە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردەواری دا، ڕەنگدانەوەی تایبەتی بە دوای خۆی دا هێنا. (کرتە لەسەر ئەو دێڕانە بکەن بۆ خوێندنەوە ڕوونکردنەوەکە) لە دەرهاویشتەی بۆچوونەکان، ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە ئەم  دڵسۆز و خەمخۆرانە، چالاکیی فەرهەنگی و هونەری، بە یەک لە ئامرازەکانی بەگژداچوونەوەی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی سەر میللەتەکەمان دەزانن و لە لایەکی تریشەوە ئەم کردەوانە بە هاندەرێکی باش بۆ هونەر و تێکۆشەرانی ئەم بوارەی پێناسە دەکەن. Continue reading “کاردانەوەکان لەسەر بڕیاری مەڵبەند بۆ خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨” »

لە ڕۆژی چوارشەممۆ ڕێکەوتی ٢٣/٠٢/٢٠١٨، لە هۆڵی (فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە)ی شاری قەڵادزێ، دەمژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ کۆڕیادێکی شایان لە لایان چەند هونەرمەند و کەسایەتییەکی سەربخۆ و نیشتمانپەروەرەوە بۆ ماملێ بەڕیوە چوو.
لەم بۆنەیە دا کە گروپی موزیکی “نامرێ” خۆبەخشانە بەشی هونەرییەکەیان بەڕێوە دەبرد، هاوکات دوو هونەرمەندی لاو و دەنگخۆش ڕێزداران، عەبدوڵا محەممەد و حوسێن حەسەن بە خوێندنەوەی گۆرانییەکانی ماملێ یادی ئەو هونەرمەندەیان بەرز ڕاگرت و بیرەوەری ئەم گۆرانییانەیان بۆ ئامادەبوان زیندوو کردەوە.

گێڕانی کۆڕ و کۆبوونەوە، لەم دۆخە ناسک و خەمبارەی ئەمڕۆ کە گشت کوردستانی تەنیوەتەوە، کارێکی هاسان نییە بەڵام، زۆربوونی ڕادەی بەشداربوان لەم یادە دا، Continue reading “ڕاپۆڕتی بەڕێوەچوونی کۆڕیادی “ماملێ” لە قەڵادزێ.” »

لە شاری بۆکانی لانکی کوردایەتی و بێشکەی ئەدەب و کانگای هونەر، ئەمساڵیش چەشنی ساڵان، یادی ماملێ کرایەوە. لە بۆکان گرنگ نییە ژیان تا چ ئاستێک دژوارە و کۆسپی بەردەمی ژین چەند زۆرن، گرنگ نییە گورگە دڕەکان چڵۆن سەرداو و بنداویان لێگرتوون، گرنگ نییە بەکام درووشم، بەکام هۆتاڤی شیرین، ژەهراویمان دەکەن و زمان و ڕێنووسمان دەبووغزێنن و دەیتوێننەوە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە بۆکان، لە چەپەری پێشەوە و لە مەتەرێزی کۆردایەتی دا لە سیلە دایە و بۆ پاراستنی زمان و فەرهەنگمان حەماسە دەئافرێنن. ئەوان بە پەروەردەکردنی دەیان کوردیزان و شارەزا و دڵسۆزی زمانی کوردی، سروودی (ئەی ڕەقیب، ماوە قەومی کورد زمان)مان بۆ دەڵێنەوە.

یاد کردنەوەی ئەدیب، هونەرمەند، زانستیکاران و Continue reading “بۆکان ئەمساڵیش ماملێ‌ی لەبیر نەکرد.” »

گەڕ دەتهەوێ
ماملێ  وێنا کەی
دەبێ لە جامانەکەی
سەر شانی “ئامینە” خان بپرسی
چۆنە ئێستاش هەر بۆ قژەسپیەکانی گۆرانی ئەچڕی؟
دەچێتە ژوان
گەڕ دەتهەوێ
ماملێ وێنا کەی
دەبێ
دڵت بە قەد سرووشتی کوردستان گەورە بێ
باڵات بە بەرزی قەندیل و
زامت قوڵتر لە چوارچرا بێ
گەر بتهەوی ماملێ
 وێنا کەی
 دەبێ
گۆچانەکەی زەردەشت هەڵگریت
هێندەی خۆر بڕ ئەکات،
هەر گوزەرکەیت و
رێگا ببڕی …….
گەردەتهەوێ
ماملێ وێنا کەی
     
‌عەزیز عەلیزادە


ئەمڕۆ سێی ڕێبەندانە، ڕۆژی هەڵفڕینی ڕۆحی ماملێ و ڕۆژی تاسەی هۆگرانی ئەم هونەرمەندەیە. لەم ڕۆژە دا هەن کەسانێک کە برک و ژانێکی نیشتمانپەروەرانە دەیانگرێت تا بە چەشنێک یادی ماملێی خۆیان بکەنەوە. ئەو ماملێیەی خۆی بە مڵکی نەتەوەی خۆی دەزانی و تا مردنیش ساتێک لە خۆشی و ناخۆشییەکانیان دوور نەکەوەتەوە. بەختەوەرانە بۆ بەشێک لە هۆگرانی ماملێ دەلوێ تا لە نیزیکەوە سەردانی مەزاری ئەم هۆنەرە بکەن و بە دانانی چەپکە گوڵێکی خۆشەویستی، وەفایان بۆ ماملێ دووپات بکەنەوە. هەشن کەسانێکی دوورەدەست و دوورەوڵات کە بە گێڕانی بۆنە و مەراسیمی جۆراوجۆر یادی ماملێی خۆیان زیندوو ڕادەگرن و هەشن لە کونجی ژوورەکەیان دا تەنیا و ڕەبەن بە چۆڕە شێعرێکی تەڕ، یا بە (یادی بەخێر)ـێک، سەنفۆنی خۆشەویستی بۆ ماملێ دەهۆننەوە. Continue reading “بەسەرکردنەوەی گڵکۆی ماملێ لە نۆزدەهەمین ساڵیادی دا.” »

 

ئـەودەمـە گـوێ بـیـسە دڵ بـۆ بیستنی ئاهەنگەکەت
ئـەو دەمـە شـەیـدایـە گـوڵ بـۆ دەنـگی لایە لایەکەت

ئـەو دەمـە یـادی بە خێـر ئەی شاگوڵی باغی هونەر
دەنـگے بـەرزت بـو بـە مەرهەم بۆ گەلە زام دارەکەت

وا لـە سـیـلـەی قـەبـرەکـانـی شـارەکەم هاوارە دێ
بـویـە مـیـوانـی ڕەفـیـقـانــــت لـە ژێـری خـاکـەکـەت

هەر لە تاوی دەنگی تۆ و شێـعری وەفایی و هێمنی
وەک هـەژار تـەرکـی دەکـەم تامـدنم جێ ژوانەکەت

دەنـگـی تـۆ بژوێنـی دڵـمە مۆسـیقات هۆی ژیانەوە
من لە دوای مەرگت بە یادی تۆ دەژیم و دەنگەکەت

 فەردین مەحمودی
 
 

بە پێی ئەم هەواڵەی کە گەییشتۆتە ماڵپەڕی فەرمی ماملێ، بڕیار وایە لە لایان بنکەی فەرهەنگی و هونەری (ماڵی ماملێ) لە شاری قەڵادزێ، هەروەها بە هاوکاری کۆمەڵێک هونەرمەند و ڕووناک بیر، کۆڕیادێک لە ڕێکەوتی ٢٣/٠٢/٢٠١٨، دەمژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی (فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە) بەڕێوە بچێت.

لەم  بۆنەیە دا بە هاوکاری (گروپی میوزیکی نامرێ)  بە  گۆرانی و موزیک دەڕازێتەوە و  تێێدا هونەرمەندی ئایدڵستار عەبدوڵا محەممەد و هونەرمەند حوسێن حەسەن بە چڕینی گۆرانی، بۆنەکە دەڕازێننەوە.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی ماڵی ماملێ دا هاتووە، هاتن بۆ هەمووانە و دەرگا بۆ هەموولایەک واڵایە.    

یەک لە چالاکییەکانی “مەڵبەندی هونەریی ماملێ”، پێشکەش کردنی خەڵاتێکی هونەرییە بە ناوی “ماملێ” کە ساڵانە پێشکەشی دەکات بە هونەرمەند یا هونەرمەندانێک کە ڕۆڵی بەرچاویان گێڕابێت لە گەشەپێدان و خزمەت بە هونەریی کوردی. ئەم خەڵاتە تەنیا گرێدراوی بەشێک یا ناوچەیەکی دیاریکراوی کوردستان نییە بەڵکوو، پانتایی هەموو جوغرافیای کوردستان لەخۆ دەگرێت.

بە دەرێژایی بوونی ئەو مەڵبەندە، هەشت خەڵات پێشکەش بە هونەرمەندان کراوە،کە بە پێی توانا و ئیمکاناتی بەردەستی مەڵبەند و بە هاوکاری کۆمەڵێک مرۆڤی نیشتمانپەروەر و هۆگری هونەر، بە شێوەیەکی هەرەوەزی و تا ڕادەیەک خۆبەخشانە، مەراسیم و بۆنەی تایبەت بە پێشکەشکردنی ئەم خەڵاتە، ئۆرگانیزە کراوە و بەڕێوە چووە.

ئەو مەراسیمانە لەلایەک، بۆنەی ڕێزلێنان و نرخدانان بۆ هونەرمەندانی دەروەستی گەل بووە و لەلایەکی تریشەوە، هەڵگڕی پەیامی سەربەخۆیی لە کارکردن و هاوکاری کردن بۆ خزمەتی نیشتمان و یەکگرتن بۆ بەرەنگار بوونەوەی سیاسەتی تواندنەوەی فەرهەنگیی و هونەریی کوردی بووە. Continue reading “ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”” »

وێنەی ڕۆژ
ماملێ

ڕاوەستاوان لە ڕاستەوە: ١- مستەفا قازی ٢- نەناسراو؟ ٣- محەممەد ماملێ. دانیشتوان لە ڕاستەوە: مام حوسێن فەتاحی قازی ٢- مام ڕەزاق فەتاحی قازی. سپاسێکی زۆر بۆ کاک حەسەن قازی کە ئەم وێنەیەی کردە دیاری ماڵپەڕەکەمان.

ویدیۆی ڕۆژ
گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوێگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.