Get Adobe Flash player
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

نووسینی: جه‌مالی ده‌لاك

هونه‌ری تۆماركردن به‌شێكی گرنگه‌ له‌ ئه‌رشیفی هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردیدا ،له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ڕادیۆ وه‌ زیاتر مه‌به‌ستم رادیۆی كوردی به‌غداو دواتر ڕادیۆكانی دیكه‌ گۆرانیبێژان و هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگخۆش گۆرانی و به‌رهه‌مه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌خش كراوه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری تۆماركردن ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ تۆمارنه‌كراون هه‌رئه‌وكاته‌ له‌ڕیگه‌ی ڕادیۆوه‌ ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، تائه‌وكاته‌ی ته‌كنه‌لۆجیا به‌ره‌و پێش ده‌چێت و ئامێری تۆماركردن سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كان تۆمارده‌كرێن ، ئامێری تۆماركردن بڵاوده‌بێته‌وه‌ ئه‌وكات جیا له‌ڕادیۆ كارییان پێكردووه‌,

له‌نێو خه‌ڵكیشدا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و زیاتر له‌چایخانه‌كان سوودی لێوه‌رگیراوه‌ بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان به‌ گوێگران ، وه‌له‌هه‌ندێك له‌ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان یان ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌ حه‌زییان له‌ هونه‌روموزیك و گۆرانی بووه‌ به‌كارییان هێناوه‌ ،له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ڕه‌وتی ژیان ئامێری تۆماركردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر كه‌وتۆته‌ بازاره‌وه‌ و هه‌ندێك كه‌سایه‌تی توانییویانه‌ له رێگه‌ی ئامێری تۆماركردنه‌وه‌ كاری ده‌نگ هه‌ڵگری واته‌ تۆماركردن بۆ هونه‌رمه‌ندان بكه‌ن، تاگه‌یشته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ له‌ دووكانێكدا چه‌ند ئامێرێكی تۆماركردن دابنێن و ناوی لێبنێن ( تۆمارگا _ تسجیلات)
تۆمارگاكان زیاتر بۆمه‌به‌ستی دابینكردنی بژێوی ژیان له‌سه‌ر گه‌روو وتوانای هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندانی موزیكژه‌ن نانیان په‌یداكردووه‌ ،به‌داخه‌وه‌ ئه‌وكات و تاده‌گات به‌ئێستا نه‌بۆته‌ نه‌ریت كه‌هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ و ژه‌نیار و ئاوازدانه‌ر و شاعیر له‌به‌ربوومی ماندووبونیان سوودمه‌ندبن و یاسایه‌ك پشتگیرییان لێبكات و تۆمارگاكان به‌وشێوه‌یه سوودمه‌ند نه‌بوونایه‌.

به‌هه‌رحاڵ له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك تۆمارگا هه‌ن جیا له‌كاری فرۆشتنی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان ، كاری تۆماركردنی ئاهه‌نگ و دانیشتنی كۆڕی گه‌رمی گۆرانی و موزیكی هونه‌رمه‌ندانییان تۆماركردووه‌ و ئه‌مڕۆ بوونه‌ته‌ ئه‌رشیفێكی به‌نرخی هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردی و بۆ هه‌میشه‌ جێی شانازیین، ڕاسته‌ توانای به‌رزی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ و ژه‌نیاران له‌و سه‌رده‌مه‌ ساده‌و ساكاره‌و نه‌بوونی ستۆدیۆ له‌لوتكه‌دایه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگ و جێی به‌رزنرخاندنه‌ ئه‌و ئامێرانه‌ی تۆماركردن و ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌‌ به‌هره‌مه‌ند و خۆبه‌خشانه‌ن به‌بێ به‌رابه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان له‌سه‌ر ( به‌كره‌ یان كاسێت ) بۆتۆماركردووین.

له‌هه‌موو كوردستاندا به‌گشتی نموونه‌یان زۆره‌ وه‌ك ( ئه‌حه‌ گێژی قه‌ساب ، عوسمانی غه‌وصه‌ ، نوری سه یدباقی ،حه‌مه‌ی حاجی سه‌عید ،غه‌ریبی ته‌نه‌كه‌چی ، شوانی عه‌بدولڕه‌حمانی خه‌فاف ،عه‌لی شێخ فه‌رج و باسلی تۆمارگای ناز ) ئه‌مانه‌ له‌شاری سلێمانی ، له‌شاری هه‌ولێریش ( عه‌بدوله‌تیف ، تۆمارگای عه‌بدولوتیف ) ( جیهانبه‌خش كۆیی ،، تۆماری خه‌یام ) ( ئه‌مجه‌د قه‌صاب ، تۆمارگای ناز ) ( نه‌وزاد قه‌صاب ، تۆمارگای قه‌صاب ) له‌شاری هه‌ولێر ، دیاره‌ له‌شاره‌كانی كه‌ركوك و دهۆكیش ئه‌و تۆمارگاو كه‌سایه‌تیانه‌ هه‌یه‌ به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ كه‌ناوه‌كانیانم بۆ ئاماده‌نه‌كرا،

زۆرله‌مێژه‌ به‌تایبه‌ت له‌دوای ساڵی 1975 زیاتر هۆگری هونه‌ری موزیك و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌م بووم و به‌رده‌وام گوێگرێكی باشی به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووم به‌تایبه‌ت به‌رهه‌می پر چێژبه‌خشی هونه‌رمه‌ندانی خۆڕسك و ده‌نگخۆشی میللی وه‌ك
( مه‌لاحسێنی عه‌بدوڵلا زاده‌ ، ڕه‌سوڵی نادری ، ئیبراهیمی قادری ، ئیبراهیمی فه‌تاحی ، ئه‌حمه‌د شه‌نگه‌ ، به‌كرقه‌ره‌گوێزی ، سه‌یدمحه‌مه‌دی سه‌فایی ، سه‌یدئیبراهیمی سه‌قزی ، عوسمان بۆكانی ، یوسف مسته‌فا ، ئه‌حمه‌دی ئیسلامی و سه‌یدعه‌لی سه‌رده‌شتی ) كه‌ هه‌میشه‌ گوڵاو له‌هونه‌ره‌ به‌رزه‌كه‌یان ده‌بارێ.

زۆرێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ له‌سه‌ره‌تای تۆماركردنیاندا پێشه‌كییه‌ك خوێندراوه‌ته‌وه‌ زۆر جاران ئه‌و وڕسته‌یه‌ ده‌هاته‌ به‌رگوێم تۆماركردنی ئه‌م ئاهه‌نگه‌ له‌لایه‌ن ئیستریۆی _ تۆمارگای( ته‌ڵایی) یه‌وه‌ تۆماركراوه‌ ، ئه‌وه‌ بۆمن ببووه‌ جێی سه‌رنج و هه‌میشه‌ بیرم لێده‌كرده‌وه‌ ده‌مووت ده‌بێت ئه‌و تۆمارگایه‌ زۆر تۆمارگایه‌كی گه‌وره‌و به‌تواناو خاوه‌ن ئه‌زموون بێت ، دیاره‌ هیچ گومانی تێدا نییه‌ چونكه‌ به‌پێی تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ زۆرانه ‌بۆ هونه‌رمه‌ندان حه‌تمه‌ن بۆچوونه‌كه‌م درووست بووه‌ ، هه‌میشه‌ هه‌وڵم ده‌دا زانیاری زۆرتر له‌سه‌ر تۆمارگای ناوبراو و خاوه‌نه‌كه‌ی په‌یدابكه‌م و بۆشم نه‌ده‌هاته‌ پێش هه‌نگاو هه‌ڵگرم و ڕوو بكه‌مه‌ شاره‌ ئازیزه‌كه‌ی مه‌هاباد و له‌نزیكه‌وه‌ چاوم به‌تۆمارگای ته‌ڵایی بكه‌وێت به‌داخه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌و تۆمارگایه‌و ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ واته‌ خاوه‌نه‌كه‌ی بۆمن جێی مه‌به‌ست بوو لێره‌و له‌وێ ده‌مپرسی و زانیاری زیاترم ده‌ست ده‌كه‌وت تۆمارگای ته‌ڵایی له‌شاری مه‌هاباد خاوه‌نه‌كه‌ی به‌رێز ( كه‌ریمی ته‌ڵایی) یه‌ جیا له‌وكارانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌نجامی داون ، خاوه‌نی ئه‌رشیفێكی زۆر و پوخته‌وه‌و له‌باری تۆماركردنیشه‌وه‌ هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پاك تۆماركراون.

ئای له‌و مێژووه‌ له‌و ئه‌رشیفه‌ به‌نرخه‌ی هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردیمان ، له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ڕێگه‌ی كه‌سایه‌تی دیاری شاری مه‌هاباد و پێشمه‌رگه‌ و هاوڕێی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان به‌ڕیز مه‌لا ره‌سوڵی پێشنماز هه‌واڵی ئه‌وه‌م بیست زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌و پیاوه‌ ماندووه‌ عاشق به‌كارو پیشه‌كه‌ی كاك كه‌ریمی ته‌ڵایی دووچاری نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوو و چاوه‌كانی له‌ده‌ست داوه‌و ئێستا وه‌ك كه‌سێكی نابینا له‌گۆشه‌یه‌كی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشتووه‌ ،له‌درێژه‌ی كارو به‌رده‌وامی له‌پیشه‌كه‌یدا كاك كه‌ریمی ته‌ڵایی زۆر هاوكاری هونه‌رمه‌ندان بووه‌ و هاوڕییه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌لیاندا خۆشبووه‌ ، به‌رهه‌می هونه‌ری بۆ زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان تۆماركردووه‌ ، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ خه‌مخۆرانی هونه‌ری موزیك و گۆرانی به‌هانای كاك كه‌ریمه‌وه‌ بچن و له‌و نه‌خۆشیه‌ی ڕزگاری بكه‌ن و ئه‌و ئه‌رشیفه‌ گه‌وره‌ و به‌نرخه‌ی كه‌چه‌ندین ساڵه‌ زه‌حمه‌تی پێوه‌ كێشاوه‌ نه‌فه‌وتێ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌خه‌می پاراستنی ئه‌و ئه‌رشیفه‌ دابێت هه‌رچه‌نده‌ له‌باشوریش ئه‌رشیفێكی زۆری تۆمارگای ( عه‌بدوله‌تیف ) له‌شاری هه‌ولێر به‌ره‌و فه‌وتان ده‌چێت.
كه‌ریم ساڵح ناسراو به‌كه‌ریمی ته‌ڵایی له‌ساڵی 1947 له‌شاری مه‌هاباد چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه‌ له‌خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش تاقانه‌ی 3 خوشكان ده‌بێت به‌ناوه‌كانی (ئامین و سوعدا و به‌سێ ) ، كاك كه‌ریم له‌ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا ده‌بێت له‌سۆزو میهره‌بانی باوكی بێبه‌ش ده‌بێت و باوكی كۆچی دوایی ده‌كات ، پووره‌ فاتمی مه‌لازاده‌ واته‌ دایكی كاك كه‌ریم له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا وه‌ك شێره‌ ژنێك باڵی سۆزو میهره‌بانی به‌سه‌ر كاكه‌كه‌ریمی تاقانه‌كه‌یی و هه‌رسێ كچه‌كه‌یدا ده‌كێشێ و رۆڵی باوك ده‌بینێت بۆیان كارده‌كات بۆ دابینكردنی بژێوی منداڵه‌كانی به‌نان كردنی ماڵان و بازاڕ.

ڕۆژ و شه‌وی داوته‌ ده‌م یه‌ك و زه‌حمه‌تی كێشاوه‌ و كه‌ریمی ناردۆته‌ به‌رخوێندن و تا پۆلی 9ی خوێندووه‌ ، ئه‌و شێره‌ ژنه‌ تاپێگه‌یاندنی منداڵه‌كانی به‌سه‌ربه‌رزانه‌ بۆ تاقه‌ جارێكیش بیری له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ دووباره‌ ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بێنێته‌وه‌ ، له‌به‌ر ناهه‌موواری باری ئابووری خانه‌واده‌كه‌یان كه‌ریمی ته‌ڵایی وازی له‌خوێندن هێناوه‌ و ملی داوه‌ته‌به‌ر كاركردن هه‌رله‌حه‌مباڵی و كرێكاری هه‌رچی داهاتێك وه‌ده‌ستی كه‌وتبا داویه‌تیه‌ ده‌ستی دایكه‌ میهره‌بانه‌كه‌ی ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی كاك كه‌ریم خولیای هونه‌ری شانۆ بووه‌ وه‌هه روه‌ها زۆر حه‌زی به‌هونه‌ری موزیك و گۆرانی بووه‌ ، هه‌رئه‌و حه‌زه‌ش بووه‌ كه‌بیر له‌دانانی ( ئیستریۆ _ تۆمارگا ) بكاته‌وه‌.

دیاره‌ به‌پێی ئه‌و ماوه‌ دوورو درێژه‌و كاركردن و تێكه‌ڵاو بوون و هاوكاری و پشتیوانی هونه‌رمه‌ندان كاك كه‌ریمی ته‌ڵلایی له‌كاره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتووبووه‌و به‌رهه‌مه‌ تۆماركراوه‌كانی هونه‌رمه‌ندان له‌ڕیگه‌ی تۆمارگاكه‌یه‌وه‌ سنووری جوگرافیای شاری مه‌هاباد تێده‌په‌ڕینێت و به‌ته‌واوی شاره‌كانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان و باشووریشدا بڵاوده‌بنه‌وه‌ ، له‌ڕێگه‌ی كاره‌كه‌یه‌وه‌ بۆته‌ هاوڕێی نزیكی زۆرله‌ هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی و هونه‌رمه‌ند كاك محه‌مه‌دی ماملێ ( یادی به‌خێر ) و هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ، كه‌واته‌ رێزگرتن و به‌رزنرخاندنی كاره‌ هونه‌رییه‌كانی كاك كه‌ریمی ته‌ڵایی و هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ هونه‌رپه‌وه‌ر و هونه‌ردۆستانه‌ كه‌ ڕه‌نجییان كێشاوه‌ به‌تۆماركردنی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان پێویسته‌و هه‌میشه‌ به‌چاوی حورمه‌ته‌وه‌ لێیان بڕوانین.

پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار واته‌ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕێكی دڵسۆزانه‌ و خه‌مخۆرانه‌ له‌و ئازیزانه‌ بداته‌وه‌ و ئه‌و هه‌موو ئه‌رشیفه‌ به‌نرخانه‌یان بۆ هه‌ڵگرتووین و پاراستوویانه‌ به‌ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی ماڵی قه‌ربوویان بكرێنه‌وه‌و له‌ سه‌نته‌رێك یان په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری دا هه‌ڵبگرێن و ئه‌رشیف بكرێن ، چونكه‌ ئاشكرایه‌ لای هه‌مووان كه‌ هونه‌ر هه‌مووكات له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا به‌یه‌ك ئاراسته‌دا ده‌ڕوات و زۆرجاران ڕه‌وتی هونه‌ر بۆناساندنی نه‌ته‌وه‌ زۆر له‌پێش سیاسه‌ته‌وه‌یه‌ .

٢٧/٠١/٢٠١٧

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!