Get Adobe Flash player
Telegram
Telegram

بە کرتە کردن لەسەر ئەم وێنەیە، دەتوانن میوانی پەیجی تێلێگڕامەکەمان بن.

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١٧/٠٢/٢٠١٧ بە بەشداری جەماوەرێکی بەرچاو لە خەڵکی هونەرپەروەری قەڵادزێ و دەوروبەری ناوەندێکی کولتووری/هونەری کرایەوە. دە مەراسیمێک دا کە بەم بۆنەیەوە ساز کرابوو چەند هونەرمەندێک بە گووتنەوەی گۆرانی هەروەها بە شێعر و پەخشان بۆنەیەکەیان ڕازاندەوە. سەرەتا مامۆستا سامان مەرزە کە یەک لە بەڕێوەبەرانی ئەم ماڵەیە بە باسکردن لەسەر ئامانج و هۆکارەکانی کردنەوەی ئەم ماڵە بۆ بەشداربوان دوا.  پاشان مامۆستا ڕێبین جەماڵ کە سەرپەرشتی گرووپی مۆسیقای دەکرد هەم بۆخۆی و هەم  هونەرمەندان هێرش کوردە و هەواڵ محمد چەند گۆرانییەکی ماملێ‌یان پێشکەش بە ئەویندارانی ماملێ کرد.  هەروەها پێشکەشکاری بەرنامەکە بەڕێز ئاگا مەحمود و شاعیری بەناوبانگی شارەکە مامۆستا حەمید قەڵادزەیی بە خوێندنەوەی چەند شێعرێکی هەستبزوێن تین و تاوێکی ئەوتۆیان بەخشی بە کۆڕەکە.

لە ڕاگەیەندراوێک دا کە گەیوەتە ماڵپەڕی فەرمی ماملێ، لەلایان بەڕێوبەرانی ئەم ماڵەوە (ڕێزداران مامۆستا سامان مەرزە و مامۆستا خدر محمد) ئاوا هاتووە:

 “ماڵی ماملێ” ماڵێک بۆ ئاسودەیی و حەوانەوەی دەرونی هەموان.
ڕۆژانێک لە مێژووی گەلی کور دا ماڵێکی ڕووناک لە مەهاباد بەقەدەر ڕۆشنایی خۆر هەمیشە واڵا بوو بەڕوی هەر تاکێکی کوردا لە ساتەخۆش و ناخۆشەکاندا، هەر قوژبنێکی ئەم ماڵە پڕیەتی لە یادگاری بۆ هەموو ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و ئەدیب و هونەر دۆستان و شۆڕشگێڕانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان،
هەر وەک چۆن ماملێ هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گەلەکەی و بەرەوپێشچونی هونەری کوردی تەرخان کرد، بۆ ئەوەی خزمەتی گەورەی ماملێ لەبیر نەکرێ و تا ڕۆشنایی ماڵی ماملێ دوای خۆشی وەک مەشخەڵێک هەمیشە بە ڕوناکی بمێنێتەوە ماڵێکمان لە قەڵادزێ بۆ کردەوە تا لێرە و لە “ماڵی ماملێ”دا بەهەمان ئەو گڕ و تینەی ڕابردوو درێژە بدەین بە هەموو ئەو ئامانجانەی کە ماملێ بۆیان تێدەکۆشا و ئەو ماڵە بکەین بە ناوەندێک بۆ گەشەی هۆشیاری و بەرچاوخستن و پەرەدان بەهەموو توانا هونەری و ئەدەبی و ڕۆشنبیریەکانی شاری قەڵادزێ و هەموو ئەوانەی لەهەر شوێنێکەوە بیانهەوێت بێن و لە ماڵەکەی ماملێدا خزمەتێک بە کورد و ئامانجەکانی ماملێ بۆ کورد بکەن،

ماڵی ماملێ پێک دێت لە:

٭ ستۆدیۆیەکی کراوە بۆ هەمووان بەگشتی و ئەو گەنجانەی دەچنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری بەتایبەتی تا یەکەم وێنەی بەیەکەوە بون لەگەڵ وێنەکەی ماملێ و لەناو کەشێکی تەواو کوردەواریدا بگرن و بۆ هەمیشە لە یادگاریەکانیاندا هەڵیبگرن

٭ژورێک تایبەت بە ئاهەنگی لەدایکبوون بە ئامادەکراوی و ڕازاندنەوەی بەو شێوەیەی کە خوازیار دەیهەوێت.

٭ ژورێک تایبەت بە کردنەوەی خولی ڕاهێنان و فێرکار لە سەرجەم بوارەکاندا، نمایشکردنی فلمی سینەمایی لەم ژورەدا هەفتانە دوو ڕۆژ.

٭هۆڵێکی کراوە بۆ دانیشتن و حەوانەوەی میوانە ئەزیزەکان و ئەنجامدانی کۆڕ و سیمینار و کۆبونەوەی هونەرمەند و ئەدەب دۆستان

٭ کوونجێک تایبەت بە هەڵگرتنی وێنەی ئەو کەسانەی لەگەڵ ماملێدا وێنەیان گرتوە .

٭ بوونی ژورێک تایبەت بە ئامادەکردنی خواردنەوەی سارد و گەرمەکان بۆ خزمەتکردنی میوانانی ماڵی ماملێ.

لە ژێرەوە دەتوانن بینەری وێنەهەواڵەکانی پێوەندیدار بەم ڕووداوە بن

فیلم:



 

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ژیاننامە (بەشی یەکەم)
ژیاننامە (بەشی یەکەم)

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.