Get Adobe Flash player
بابەتی ڕۆژ
بابەتی ڕۆژ

مردن بۆ ئاشق نییە. (بەشی یەکەم)
نووسینی: محەممەد حەسەنپوور

بابەتی ڕۆژ
بابەتی ڕۆژ

داواکاری مەڵبەندی هونەریی ماملێ لە وەزاڕەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”

کاردانەوەکان لەسەر بڕیاری مەڵبەند بۆ خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

یەک لە چالاکییەکانی “مەڵبەندی هونەریی ماملێ”، پێشکەش کردنی خەڵاتێکی هونەرییە بە ناوی “ماملێ” کە ساڵانە پێشکەشی دەکات بە هونەرمەند یا هونەرمەندانێک کە ڕۆڵی بەرچاویان گێڕابێت لە گەشەپێدان و خزمەت بە هونەریی کوردی. ئەم خەڵاتە تەنیا گرێدراوی بەشێک یا ناوچەیەکی دیاریکراوی کوردستان نییە بەڵکوو، پانتایی هەموو جوغرافیای کوردستان لەخۆ دەگرێت.

بە دەرێژایی بوونی ئەو مەڵبەندە، هەشت خەڵات پێشکەش بە هونەرمەندان کراوە،کە بە پێی توانا و ئیمکاناتی بەردەستی مەڵبەند و بە هاوکاری کۆمەڵێک مرۆڤی نیشتمانپەروەر و هۆگری هونەر، بە شێوەیەکی هەرەوەزی و تا ڕادەیەک خۆبەخشانە، مەراسیم و بۆنەی تایبەت بە پێشکەشکردنی ئەم خەڵاتە، ئۆرگانیزە کراوە و بەڕێوە چووە.

ئەو مەراسیمانە لەلایەک، بۆنەی ڕێزلێنان و نرخدانان بۆ هونەرمەندانی دەروەستی گەل بووە و لەلایەکی تریشەوە، هەڵگڕی پەیامی سەربەخۆیی لە کارکردن و هاوکاری کردن بۆ خزمەتی نیشتمان و یەکگرتن بۆ بەرەنگار بوونەوەی سیاسەتی تواندنەوەی فەرهەنگیی و هونەریی کوردی بووە.

بەم چەشنە کە بۆتە داب، ساڵانە لە سەروبەندی ساڵیادی محەممەد ماملێ، لە سێی ڕێبەندان دا، مەڵبەندیی هۆنەریی ماملێ ناوی هونەرمەندی ساڵ ئاشکرا دەکات و هەوڵ دەدات تا ئامادەکارییەکانی  بەریوەچوونی مەراسیمێکی شایان بڕەخسێنێ.

گەلی کورد ئاگادارن کە ئەمساڵ گەلێک ڕووداوی ناخۆشی وەک نسکۆی سیاسی، لەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان و دەستتەنگی گەل لە باشوور، بومەلەرزەی کرماشان، ئیلام و هەڵەبجە، هێرش بۆ سەر عەفرین و شەهیدکردنی خەڵکی بێتاوانی ئەم شارە بە دەست کوردکوژان و داگیرکەرانی کوردستان، هەموومانی دڵنیگەران کردووە.

لە دۆخێکی وەها دا چ هێز و وزەیەک نامێنێتەوە کە لە بیری بەرنامە ڕۆتینەکانی مەڵبەند دا ببین و لەو خەمە گەورانە دا لە میللەتەکەمان دوور بکەوینەوە بۆیە، سەرەڕای ئەوە کە هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن و بەڕێوەبردنی مەراسیمی خەڵاتی ماملێ لە قۆناغی کۆتایی دابوون بەڵام، بەم هۆیانەی کە لەبان باس کران، بە دڵنیگەرانیی و پەڕۆشەوە دەڕوانینە دۆخی کورد و بۆ پشتیوانی گەلمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان و بەتایبەت ناوچەی عەفرین، بۆ ساڵی ٢٠١٨، ئەم مەراسیمە بەڕێوە نابەین.

ئیمە لە “مەڵبەندی هونەریی ماملێ”، هاوسۆزی و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ گەلمان بە گشتی و خەڵکی قارەمانی ڕۆژئاوا و عەفرین بەتایبەتی دەردەبڕین. هاوکات هێرشی هۆڤانەی ئەرتەشی ترکی کوردکوژ، بەهاوکاری هاودەستە ناونەتەوەییەکانییان بۆ سەر خاکی کوردان بە توندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و  بەمجۆرە پشتیوانی خۆمان بۆ خەباتی گەلی کورد و مافە ڕەواکانیان دەردەبڕین.

مەڵبەندی هونەریی ماملێ

٠٢/٠١/٢٠١٨

وێنەی ڕۆژ
ماملێ

چالاک ماملێ و محەممەد ماملێ لە گۆڕەپانی تۆپی پێ ناسراو بە مەیدانی ئابیاری شاری مەهاباد ساڵەکانی ١٩٨٤ یا ١٩٨٥

ویدیۆی ڕۆژ
گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوێگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.