Get Adobe Flash player
“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

Telegram
Telegram

بە کرتە کردن لەسەر ئەم وێنەیە، دەتوانن میوانی پەیجی تێلێگڕامەکەمان بن.

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بۆ کۆچی دوایی مامۆستا محمد ماملێR3
ڕێبەندانە ڕێگە شەختە ڕێگە بەند
زۆر دژوارە سەرکەوتنی لێژ و لەند
تەزووی ساردی زریان دڕە و بێ بەزە
بوونە قامچی شووڵی هەرچی دارگەزە
سڕدەکا تەرمی بێ گیانی هونەرمەند
نەیما ئیتر نەشئە و سەوزایی زەمەند
بە بێ وەی کە بەزی بێ ئەو بەزیو
لەشی بێ هێزی بێ قامچیش تەزیوە
کەسێکی دەرد و خەم کردبێ بەخێوی
چلۆن دەکرێ لەوی دوور بێ پەشێوی
دەوریان گرتووە شاگردان بەو ڕهێڵە
وەرە ماملێ توخوا جێمان مەهێڵە
هێمن ڕۆیی، هەژار ڕۆیی، ئەتۆ بۆ؟
لە جەرگی ئێمە هەڵدەستێنی بۆسۆ
حەقیقی و خاڵەمین ئاوڕێکی نادەن
لەگەڵ سەید کامیلی تاوێکی لادەن
هەموو ڕۆیشتن و ئەوتان بەجێ هێشت
بە جارێ دەردی هێجران و بەوی چێشت
هەر ئەو مابوو بتانگاتێ و گەیشتێ
هێمن لەوبەر هەژار یش لەو تەنیشتێ
لە دوای وی زەمزەمەی سیحراوی کوانێ
ببەین ئاهەنگی جێژوانی شوانێ
ئیترڕاوچی دەتۆرێن، ناچنە کێوی
بەکام ئاهەنگ بکەونە شوێنی چێوی
لە منداڵ لایەلایە هەڵبڕاوە
لە لاوانیش قەتار و لاوەلاوە
هەتا ماملێ بە جوانی بۆی بەیان بوو
تەشی ڕێستن لە شیرین چەندە جوان بوو
لە کانی ئاسکان ڕا دێنە خوارێ
بە لار و لەنجە کیژان گوێ بە گوارێ
کەچی کۆڵوانە شینن چاو بە گریان
دڵیان چەشنی کەبابە و بۆتە بریان
لە ژێڵا کاروانێک دێ بە ئەژمار
بڵێی کۆچێک نەبێ؟ کۆچی سووری یار
یارێکە دێت و دەڕوا و جێ دەهێڵێ
تەواوی پیرەکانی قەوم و خێڵێ
مریەمەی سابڵاخی گەر کوو مابا
بە تاوو و تین دەبا شینی گێڕابا
مەم و زین یش بە سیسی لەو کەنارەن
شەم و شەمزین غەمینن لەو بنارەن
نەما باران هەتا بارێ و بەڕێژەو
نەما گۆمی خولان بێنێت و گێژەو
وەفایی شیوەنێکی گەرمی پێیە
لە ماملێ باوەفاتر بۆ وی کێیە
لەوەیدواوە کێ ئەشعاری بە سۆزی
بلاوێنێتە گوێی هاوبیر و هۆزی
سولەیمان مەسروور – لە سەر میزی کاری بانکی کەشاوەرزی.
پێش تەسلیم بە خاک کردنی مامۆستا ماملێ.
مەهاباد
ڕێبەندانی ١٣٧٧

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!