Get Adobe Flash player
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

نوسەر: نەجم محەمەد
مۆزیکا زمانێکى جیهانیە و بەشێکیشە لە شارستانەتى سەرجەم مرۆڤایەتى بە بێ جیاوازى. گەر جیاوازیەکیش هەبێ ئەوا لە رووى جیاوازى گەلەکان و بەرگەکان و ئامێرەکانەوەیەو هەروەها هۆیەکیشە بۆ پەیوەندى و ناسین و لێک تێگەیشتن ونزیکبوونەوە لە شارستانیەتى یەکتر و شکاندنى بەربەستە کلتوریەکان و هونەریش وەک سەرخانێکى کۆمەلاِیەتى هەمیشە لە پەیوەندى و لەژێر کاریگەرى هونەرى میللەتانى تر دایە. هیچ هونەرێک نیە لە دونیادا خۆرسکانە و بى هیچ کاریگەرى هونەرى ئەوانى دى دروست بوبێت و لە دایک بوبێت. دیارە لەو نێوەندەشدا هونەرى کوردیش بە دوور نیە لەو کاریگەریە نەک هەر بە تەنها هونەر بەڵکو ئەدەب و فەرهەنگ و سیاسەت و هتد کەوتونەتە ژێر ئەو کاریگەریەوە. تۆ سەرنج بدە ئەگەر ئەدیب و ئەدەبى کوردى لە ژێر کاریگەرى ئەدەبى میللەتانى تردا نەبوایە و سوودى وەرنەگرتایە لێى بەو شێوەى ئێستا دەوڵەمەند نەدەبوو. تۆ سەرنج بدە شاعیرى گەورە (گۆران) ئەگەر لە ژێر کارىگەرى ئەدەبى تورکى و عەرەبى و ئینگلیزى و ڕوسى و…25-01-2013 23-45-51 نەبوایایە و سودى لێوەرنەگرتنایە نەیدەتوانى ئەو گۆرانکاریە گەورەیە لە شیعرى کوردى دا بکات. سەرنج بدە لە هونەرى گۆرانى مۆزیکادا ئەگەر ئەو کاریگەرى و تێکەڵیە بە شارستانیەتەکانى تر نەبوایە هونەرمەندان (قادر دیلان و هۆمەر دزەیى) نەیاندەتوانى ئەو گۆڕنکاریە یان ئەو کودەتا گەورەیە بکەن لە گۆرانى و مۆزیکاى کوردیدا. کە واتە ئەم مامەڵە کردن و کاریگەری و سوودوەرگرتن و تێکەڵبوون و لێکنزیکبوونەوەیە بە شارستانیەکان و کلتورەکان و ئەدەب و هونەرى میللەتانى ترى دونیا کارو پێویستیەکى ژیارى و دیالیکتیە و ناکرێ لێى دابڕاوبیت. ئە گەر هونەرو ئەدەب دا بڕاو بێت لەم پەیوەندى و کاریگەریانە ئەوا وەک گۆمێکى مەنگ و ڕاوەستاوى لێ دێت و سەرەنجام یا بۆن دەکات یان وشک دەبێت. بۆیە دەبێت ئەو گۆمە وەک کانیە ڕوونە گەشەکەى (گۆران) هەمیشە ئاوى نوێى بێتە سەر و مروارى و زیخ و چەوى کاریگەرى تەندروستانەى ئیستاتیکاى میللەتانى تر تیایدا بدرەوشێتەوە.
لە نێو هونەرمەندانى کوردیش دا ماملێ یەکێکە لەو هونەرمەندانەى کە کەوتۆتە ژێر ئەو کاریگەری و پەیوەندیەوە و بە شێوەیەکى تەندروستانە و دوور لە هەستى دەمارگیرى نەتەوەىی و ئاینى و کلتوورى و بە شێوەیەکى مرۆییانەو هونەریانە سوودى لە هونەرى میللەتانى تر وەرگرتوە. بە تایبەتى هونەرى میللەتانى دراوسێ وەک فارس و ئازەرى و تورکى و عەرەبى و توانیویەتى زۆرێک لە میلۆدى گۆرانى ئەو میللەتانە وەربگرێت و بە شێوەیەکى ئیستاتیکى مامەڵەیان لە تەکدا بکات و بیانڵێتەوە. بە شێوەیەکى وا کە هەست بکەیت میلۆدی ئەو گۆرانیە لە سەرچاوە دا کوردیە و مۆڵکى میللەتانى ترى پێوە نیە. بە کورتى و کرمانجى ماملێ ئەو میلۆدیانەى کورداندووە. کە ئێمە گوێمان لە و گۆرانیانە دەبێت کە ماملێ لە هونەرى میللەتانى ترەوە وەریگرتون و وتونیەتەوە و پێیان ئاشنابووین ئێمە هەر بە گۆرانى کوردى و بە ئاوازى ماملێ ئەژمارمان کردوون و گوێ و دڵ و گیان و هەست و ناخمان ئەو هەستەى پێ بەخشیوین و ئەو قەناعەت و بڕوایەى داوینەتێ و قەناعەت و بڕوامان بەوە نەکردووە و نەهێناوە کە ئەو گۆرانى و میلۆدیانە کوردى نەبن. ئەمەش زیرەکى و گەورەیى و سەلیقەی ئیستاتیکى و هونەرىی ماملێ نیشان دەدات لە مامەڵە کردن لە تەک گۆرانى و میلۆدیەکانى هونەرى میللەتانى تر. مامەڵکردنێکى وا کە دوور لە هەرجۆرە گواستنەوەیەکى دەقاودەق و لاسایی‌کردنەوەیەکى کوێرانە و سادانەو دوورە لە کوشتن و سفرکردنەوەى ستایلى تایبەتى و دەنگى هونەرمەند و دوورە لە شێواندن و تێکدانى هونەرى گۆرانى و مۆزیکاى کوردى و سڕینەوەى ناسنامەکەى و دوورە لە خۆکوژى و خودنەبوونى هونەرمەند.
ماملێ کە ئەم کارەى کردوە هەر گەورە بووە و خودى خۆى بووە. هەر خاوەنى شێوازو سەبکى خۆى بووەو هونەرەکەى و خۆى پى گەورە و دەوڵەمەند کردووە. بە ڕاستى بۆ ماملێ شتێکى زۆر گەورە و ئیستاتیکیە کە توانیویەتى لەو قۆناغ و سەردەمەدا ئەو جۆرە مامەڵەیە بکات لەو دونیا داخراوە دا کە ئەو دەم دونیا وەک ئێستا دونیایەکى کراوە نەبوو و پەیوەندیەکان و ئامرازەکانى ڕاگەیاندن و تۆمارکردن زۆر سنووردار بوون. وەک ئەمڕۆ تەکنەلۆژیا بەربڵاو نەبووە و دونیا جیهانگیر نەبوو میللەتان و شارستانیەتەکان لێک نزیک نەبوون. ئەمە وێڕاى جەنگ و داگیرکاریەکان و ئەو ستەمانەى لە سەر کورد هەبووە. لە ئاوا فەزایەکدا ماملێ توانیویەتى ئەو داهێنانە بکات لە سوود وەرگرتن و مامەڵە کردن لە تەک هونەرى میللەتانى تردا. بە بەراورد بە ئێستا بە داخەوە زۆرێک لە هونەرمەندانى ئەمڕۆکە لە گەڵ ئەم هەموو کرانەوە و شۆڕشى پەیوەندى و تەکنەلۆژیاىی و هتد کەچى مامەڵەیەکى زۆر ناتەندروست و نامۆیانە دەکەن لە تەک هونەرى میللەتانى تردا. مامەڵەیەکى خۆکوژى، مامەڵەیەکى فۆتۆکۆبیانەو لاسایی‌کەرانەوەى کوێرانە و دەقاودەق. مامەڵەیەک کە تیایدا هونەرى گۆرانى و مۆزیکاى کوردى تیا دەشێونرێت و هونەرمەند خۆى بچووک و سفر دەکاتەوە و خۆى نیە.
من پێم وایە ئەمەش بێ‌سەلیقەیی و نەشارە زایی و نەزانین و خۆ بچوک کردنەوەى هونەرمەند دەردەخات و هیچى تر. هەر بۆیە دەکرێ ئێمە لە ماملێ‌وە فێرى ئەو وانە گەورەیە بین و سوود لە قوتابخانەکەى ماملێ وەربگرین. بە تایبەتى لە شێوازى مامەڵەکردنى لە تەک هونەرى میللەتانى تردا.
لێرە دا بە پێویستى دەزانم چەند نموونەیەکى زیندوو بهێنمەوە لەو گۆرانى و میلۆدیانەى کە ماملێ لە هونەرى میللەتانى ترەوە وەریگرتوەوە و بە سەرکەوتوىی وتونیەتەوە. دیارە گۆرانیەکان زۆرن بەڵام من بە چەند نموونەیە ئیکتفادەکەم:
-هە وارى خاڵى میلۆدى ئازەرى یە
– وەرە بابچینە ناو شلێران – یارى جاران – وەرە بائاشت بینەوە – وەرە سەر نەخۆشى دڵان – سوورە گوڵ – ئامان شیرین – بێ نەسیم – میلۆدى تورکین – چاوڕەشەى کارمامزم – چارە ڕەش-چاوى ڕەشى جوانە-دەبرۆ تۆ دە بڕۆ -ڕەعنا- سەر لە سەر ڕانى تاکو بە یانى – کەژو کەژاڵێ- مە جنون لە بەرچى وادەکەى- هە ڵوەداى دووچاوى جوانى ىتۆم – ئەم میلۆدیانەش فارسین) شایانى گوتنە ساڵەهاى ساڵ دوو هونەرمەندى مۆزیکژەنى تورکى هاوکاریى ماملێ‌یان کردوە و هاوەڵى ماملێ یان کردوە لە کارە هونەریەکانیدا و زۆر هاوکارى بوون ئەوانیش هونەرمەندان :- مەمەند تارژەن کە تارى ژەنیوە و عە لى عەجەم کە کەمانچەژەن بووە. ماملێ خۆى لەو بارەیەوە دەڵێت : “ئەگەر لە هونەرى گۆرانى گوتنیشدا سەرکەوتو نەبووبم ئەوەندەم بەسە ئەو دوو پیرەمێردە تورکەم بە گۆرانى فێرى کوردى کردوون”، کە مەبەستى ئە و دوو مۆزیکاژەنەیە.

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!