Get Adobe Flash player
“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

Telegram
Telegram

بە کرتە کردن لەسەر ئەم وێنەیە، دەتوانن میوانی پەیجی تێلێگڕامەکەمان بن.

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

کتێبی لالە بە دەستان بەشێکی زۆری شێعرەکانی خوالێخۆشبوو باوکی زێدە

kak-polla-nanewa

ئازیزم ناسراو بە حاجی هاشمی نانەوای لە خۆی گرتووە کە بۆ هونەرمەندانی نەتەوەکەمان ئامادە کرابوون.بەشێکی زۆر لەو شێعرانەش بۆ مامۆستا محمد ماملێ نووسرابوون کە بە درێژایی ساڵانێکی زۆر خەڵکی کورد لە ڕێگەی گۆرانییەکانی مامۆستا محمد ماملێوە دەگەڵیان ئاشنا بوون. مەخابن لە ناوخۆی نیشتمان بوار نەرەخسا تا سەرجەم شێعرەکانی کۆ بکرێنەوە و بە چاپ بگەیێندرێن. دەمێک بەر لەوە کە باوکم کۆچی دوایی بکا، لە کاتێکدا کە نەخۆشی دڵ ئازاری دەدا، دەستم بە کۆکردنەوەی بەشێکی شێعرەکانی باوکم کرد. چەند جارێک ئەو شێعرانەی کە کۆم کردبوونەوە ناردمەوە مەهاباد و پێداچوونەوە و هەڵەگری کردن. سەرەڕای ئەوە کە باوکم زەحمەتێکی زۆری بۆ ساخکردنەوەی شێعرەکان کێشا، لە بەر ئەوە کە بۆ چاپی کتێبەکە پەلەمان کرد، هەندێک هەڵە لە کاتی چاپکردندا ڕەنگی داوە و هاوکات بەشێکیش لە شێعرەکانیش لە چاپ کەوتن.

بە دوای ئەوەدا کە ٥٠٠ بەرگ لەم کتێبە بە چاپ گەییشت، توانیمان بەرگێکی بە دەستی باوکم بگەیێنین. باوکم بە بینینی کتێبەکە زۆر دڵخۆش بوو و هەر چەند کە کەم و کوڕی پێوە دیار بوو بەڵام بەوە گەشابۆوە کە شێعرەکانی لە فەوتان رزگار ببوون. باوکم ساڵێک پاش ئەو ڕووداوە، ڕێک لەو ڕۆژەدا کە کتێبەکەی بە چاپ گەییشتبوو، کۆچی دوایی کرد. لە پرسەی باوکی ئازیزمدا کتێبەکەییم دانابوو و لە ناو ئەو بەڕێزانەی کە بە هاتن و سەرەخۆشیکردنیان گەورەیان کردین، بڵاومان کردەوە. مەخابن هەندێک دۆستی زۆر خۆشەویستیش گلەییان لە سەرمان بوو کە کتێبیان وە بەر نەکەوتبوو. بەردەوام لە ساڵانی ڕابردووشدا داوای ئەو کتێبە کراوە بەڵام بەداخەوە لە چاپ نەدراوە. بەرگێک لەو کتێبە لە لام بوو کە لەم ڕۆژانە گەیاندمە دەستی هاوڕێی خۆشەویستم کاک سۆران کەرباسیان تا بە شێوەی ئێلێکترۆنی بۆ بڵاوکردنەوەی ئامادە بکا. بڕیار درا کە ئەم کتێبە لە ڕێگەی ماڵپەڕی مەڵبەندی هونەری ماملێ ڕا وەک دیارییەک پێشکەش بە هاونیشتمانانی خۆشەویستمان بکرێ.

هیوام وایە کە کەڵکی بۆ خوێنەران و ئەویندارانی ئەم ڕێبازە هەبێ. باوکم هەر وەک لە پێشەکی کتێبەکەدا نووسیوێتی، هیچ مەبەستێکی ماددی بۆ هۆنینەوە و نووسینی شێعر و هەڵبەست نەبوو و تەنیا ئامانجی خزمەت بە هونەر و ئەدەبی کوردی بوو. لیرە وێڕای سپاس لە کاک سۆران و کاک وریای ماملێی خۆشەویست کە زەحمەتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە دەکێشن، ڕەزامەندی خۆم بۆ بلاوکردنەوەی کتێب دەردەبڕم.

هیوای سەرکەوتن بۆ گەلە چەوساوەکەمانPertuk

هەر بژین و سەرکەوتوو بن

براتان پۆڵا

٢٠١٣/٠٨/٠١ ستۆکهۆڵم

بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکە تکایە کرتە لەسەر وێنەی پەڕتووک بکەن.
مەڵبەندی هونەری ماملێ

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!