Get Adobe Flash player
“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

Telegram
Telegram

بە کرتە کردن لەسەر ئەم وێنەیە، دەتوانن میوانی پەیجی تێلێگڕامەکەمان بن.

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

ئەمجارەش وەفا، هونەر و جوانی،416 ئەمجارەش خۆشەویستی، ئەوین و ڕێز، کران بە دیاری بۆ ماملێی نەمر. زۆر جاران ئەم پرسیارە دیتەوە یادان ، گەڵۆ گەر ماملێ لە ژیاندا مابا دەبوو چ بڵێ، کاتێک بەچاوی خۆی دیبای کە وانەکانی هونەر و ئەوینی، هەر ڕۆژە و بە جلکێکی ڕازاوەو و جوانەوە لە دڵی هەر تاکێک، هەر ماڵێکی نیشتیمان میوان دەبێت و جیل بە جیل یادی دەکەنەوە؟ دەبوو چی کردبایە لە ئاست دەریای وەفا و خۆشەویستی نەتەوەکەی؟ لە ماوەی کورتی ڕابردوودا کە لەتەمەنی سایتەکەمان تێدەپەڕێ ، چەند جارێک ماندووبوونی ئەم هونەرمەند و ئازیزانەمان پێشکەش کردوون کە بەوپەڕی لێهاتوویی و دڵسۆزی تاویان داوەتە نوێژەنکردنەوی دەگمەن بەرهەمێکی مامۆستا ماملێ. بە تازەکردنەوەیان ڕوحێکی تریان بەم بەرهمانە بەخشیوە. لەلایەک ئارشیوی گۆرانی کوردییان پێ دەوڵەمەند، لەلایەکی تریشەوە ئەم بەرهەمانەیان لە فەوتان و نەمان رزگار کردووە.
ئەم خاڵانەی کە لە کەسایەتی هونەریی مامۆستا ماملێدا روون دێنە بەرچاوان، زیندوو کردنەوەی مێلۆدی و ووشەی کوردی و گواستنەوەیان بۆ نەوەی دادێی نەتەوەکەی بوو کە لەلایان داگیرکەرانی نیشتمان و لەژێر دژوارترین هەڵمەتی تواندنەوەی فەرهەنگی نەتەوەیی رووی دەدا. ئەو باش دەیزانی کە هەر ووشەیەکی کوردی هەر هەڵبەستێکی کوردی، هەر نارەیەکی کوردی و … دەبێتە دڕکێک بۆ چاوی داگیرکەران. ئەوەی ئێستا دەیبینین هەمان ڕێچکە و ئەرکە کە ڕۆڵەکانی کورد، قۆڵی لێهەڵدەماڵن و بە زیندوو کردنەوە، چێکردن و جوانکردنی مێلۆدی و ووشەی کوردی بەگژ ناحەزانی کورد دا دەچنەوە و هەناسەی وەربەر کولتورمان دەدەنەوە.
ئەمجارەیان هونەرمەندی رێزدار کاک چیا مدنی، بە تێکەڵاو کردنی هەستی جوانیان، ئێمەی کردە میوانی سۆزی خۆی و سیحری دەنگی مامۆستا ماملێ. بەرهەمەکەی کاک چیا، ئەم پەیامەی نوێ کردۆتەوە کە “هونەر نامرێ”
مەڵبەندی هونەری ماملێ بە پێویستی دەزانێ سپاسوێژی خۆی ئاراستەی هونەرمەند چیا مدنی بکات. وێنەیان زۆر بێت و سەرکەوتنی بۆبە ئاوات دەخوازین.

تێنینی: لە کلیپەکەدا ساڵی کۆچی دوایی مامۆستا ماملێ بە هەڵە نوسراوە. بۆ زانیاری وورد و دروست لە مەڕ هونەرمەندی نەتەوەیی کورد، محمد ماملێ دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرەی ژێرەوە بکەن.
بفەرموون
http://www.mamle.net/?page_id=35

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!