Get Adobe Flash player
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

(ئەو دەنگە ئەفسوناوییەی لە بەهەشت و دۆزەخی کورد ، خۆیەوە هاتووە)

لە دەراڵ و ماهەکانی دەڤەری موکریانی ئەوین دا

لە بنارە بە گیا و گوڵ و بژوێنەکانی هونەری ئەم وڵاتەسەر بە تەم و خەمگینەدا

هەر کۆترە شینکەی ئاوازە و

لە شەقەی باڵ دەدەن و

هەر پۆلە کەوی ناو گەرووی بەفرە و

هەڵ دەفڕێ،

موکریان لانکەی بەردینی

بەیت و داستان و مەقامە ڕەنگ ئاڵەکانی ناو

ئەم زمانە شیرینەی کوردە

ڕەنگە ڕەگ و بنیچەی

ئەم چریکە و دەنگ و بەیتانە

بچنەوە سەر سۆزی نزا و ناڵەکانی

سەما بە دەوری

ئاگری نێڵ نێل کردووی

ئاگردانی موغی زەردەشت و

گاتاکانی نوێژی خۆشەویستی

بۆ مەزدای رووناکی و

بۆ یەکەم ماچە گزینگی بەیانیانی سەر ئەو لوتکە

موکریان و گۆرانی

موکریان و ئاواز

موکریان و دەنگی خۆش

وەک پێکەوە لە دایک بووبن وایە

قوڵە قوڵی سەرچاوەکانی گەرووی ئەم هونەرەش

هەر لە ناو ڕنوو و بەفری

ئەوێوە هەڵ قوڵیون و

دواتر بە لووزەو

ڕژاونەتە گیانی کوردستانەوە

هونەرمەندی گەورە (حەمەی ماملێ)

جۆگە دەنگێکی ئەو بەفراوە و

قوڕەهاژەیەکی لە گۆی زەماوەندا زرینگاوەی

تاڤگەکانی مێژووی ئێمەیە

ئەو دەمەی گوێ لەو سووتانی رووحەی دەگرین

ئەو دەمەی ئەم سۆز و زایەڵە و کزەبای عەشق و باهۆزی دەربەندە دەبیسین

هەست ئەکەین

گۆمان ناوە بە لێدانی دڵی نیشتیمانەوە

گۆمان ناوە بە دار و بەردی ووڵاتەوە

گۆمان ناوە بە دەروونی کانی و زامی قووڵمانەوە

لەم دەنگە دا گووڵە گەنم و

دڵۆپە شەونم و

بێری جێژوان و

تاوڵ و هۆبەی کۆچەران و

هەڵقرچانی دڵدارانی ووڵاتی گووڵ و خۆڵەمێش دەبینینەوە

ئەم دەنگە خۆشە

لە بەهەشت و دۆزەخی ئاوێتە بووی کورد

خۆیەوە هاتووە

هەر لەبەر ئەوەشە

وەک کارێزە ئاوی ژێر زەوینی و بن و بێخی

رووەکە کێویلەکان

لە ناخ و قووڵایی دیرۆکی ئێمە دا زیندووە

دەنگ و هونەری (ماملێ)

بەردەوام ئەو بێشکەیە ڕادەژێنێت

کە رۆحی بێ ئۆقرەی دڵدارانی تێدایە

من بۆ خۆم

یەکێکم لەو کەسانەی

زۆر جار دەبمە گەڵایەکی دەم ئەو با و

دەمبات و دەمبات

من زۆر جار لە ناو ئەم دەنگە خۆشەدا تواومەتەوە و

بووم بە هەڵم و

دیسانەوە بە هەناسە ساردەکانی (ماملێ)

بومەتەوە بەو دڵۆپە بارانانەی

کە شێعری تازەیان لە دەفتەرما

رازاندۆتەوە

کە شێعری تازەیان لە دەفتەرما

رازاندۆتەوە

مامۆستا: شێرکۆ بێکەس

p style=”text-align: right;”

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!