Get Adobe Flash player
وێنەی ڕۆژ
ماملێ

جەغفەر ماملێ لەسەر گۆڕی محەممەد ماملێ‌ی برای.

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

ده‌کۆچی دوایی مامۆستا محمدماملێ دا هه‌ستم به‌وجۆره‌ بزووت.

رسول ڕەش احمدی (هەڵوەدا)

 

ده‌و ده‌مــه‌یدا هــه‌ڵوه‌دا بووم لــه ‌دوای یـار
لـــه‌باتی من تۆکه‌وتــــێ شیــن و هاوار

ده‌و وه‌ختـه‌یدا بولبـول جــێ دێڵـێ باغـی
عــه‌زاداره‌ لـــــه ‌دوای مـریــه‌م سابـڵاغی

ده‌و کـــــاته‌یدا بـازی بێــــریــان دووره‌دێـن
ده‌و کــاته‌یـدا قـــه‌تاره‌ی فرمێــسکم دێن

ده‌و ده‌مـه‌یـــدا ڕاوچـــی ڕاوی به‌تــاڵــــــه‌
لــه‌و کـاتـه‌یـدا شـارێـک کـــه‌وتۆتـه ‌ناڵــه‌

ده‌و ده‌مه‌یـــــدا کــه ‌کـۆچــی یاران سووره‌
لـــه‌و کاتـه‌یــدا بـه‌هـار خێــڵ بـــه‌ره‌و ژووره‌

لــــه‌و ساتـــه‌یــدا قـــه‌تار گـــه‌وهــه‌ری بـاره‌
ده‌و ده‌مـه‌یــــدا خــورشیــــــدی خــاوه‌ر یــاره‌

لــــــه‌و کــــاته‌یــدا ئــه‌ختــه‌رم دووره ‌ده‌ستــه‌
خوێنـی دڵــم جــه‌وهـــه‌ری شێعروهه‌سته‌

دەو ڕۆژەی دا بولبول شێت و شەیدایە
ناڵە و شیوەن لە شارێ هەڵوەدایە

ده‌و ڕۆژه‌یــــدا پۆلی شیـــــن گێـــڕ به‌ڕێوه‌
ڕوخسـاری شــار و ه‌کووڕووی تۆ په‌شێوه‌

ده‌و ڕۆژه‌یــدا زه‌مـان گـوڵێـــکی پێـدای
لێی ستاندی وله‌چه‌شنی شه‌خته ‌لێیدای

ده‌و ده‌مـه‌یــــدا بوولبــــول کش و بێده‌نــــــگه‌
په‌ری شێـعرم ده‌گه‌ڵ هـه‌ستم له‌ جه‌نــــگه‌

ده‌و کــــــاته‌یدا شـــــاعیــــر شێــت و شه‌یـدایه‌
نـــاڵــه ‌و شیــوه‌ن لـــه‌شــاری هــه‌ڵــوه‌دایـــه

دانامـــــرکێ کــــووڵـی دڵــم به ‌گـریــــان
بـــوومـــه ‌پـــۆڵا، هـــه‌نـاوم بـــۆتـــه ‌بـــریـــان

چــه‌نده ‌خۆش بــــوو به‌هاران زمـــــزیرانی
ده‌و ده‌مـه‌یدا ماملــێ ده‌یکووت گۆرانی

گۆرانــــی نا، شيپــــۆڕی خۆشه‌ویســتان
بـۆتــه ‌ئـــاهـــه‌نـگ بـۆتـه ‌لالـه ‌بـه‌ده‌ستـان

کـــاغـــه‌زێـــکی بــنــووسن بـۆلـــه‌یـلایـه‌
بــڵێـــن وه‌ره ‌بــۆشیـــــن و واوه‌یــــــلایـه‌

دڵ ئه‌گه‌رچی پارچه ‌گۆشتی به ‌خوێنه‌
جێگه‌ی هـه‌زار ئاوات و ســه‌د بـه‌ڵێنه‌

چـریــکـه‌وێـژ خه‌منـاکــــم ده‌نگت نـــــایه‌
بـــۆ کـۆرپــه‌کـــان بــۆ نـاکه‌ی لایـه‌لایــه‌

تابووتێـکت بۆسـاز ده‌که‌ین له ‌عه‌ڕعه‌ڕ
به ‌ناڵه‌مان گوێی فه‌له‌کی ده‌که‌ین که‌ڕ

ساله‌های ساڵ نه‌غمه‌وده‌نگی به‌سۆزت
یادو و نــاوی هـه‌مــوو ده‌مان پیــرۆزت

هـه‌ر ده‌مێــــنێ و لـــــه ‌لامــــان یــادگــــــاره‌
تـۆهه‌ڵکـه‌وتـه‌و نـمـوونه ‌بــووی بـۆو شـــاره‌

نه‌غمه ‌و ده‌نگت سنــــــووری تێـــــپه‌ڕاندۆ
هـه‌مــوو دنیـای ده ‌ده‌ردی مــه‌ گـه‌یـانـدۆ

ئه‌من چبـکه‌م کـه‌وه‌ک تـۆ ده‌ر ده‌دارم
هــه‌را ده‌که‌م کـه‌س نابیــسێ هاوارم

دەو کاتەی دا ماملێ دەیکوت گۆرانی
چەندە خۆش بوو ، بەهاران زمزیرانی

مەهاباد – هەڵوەدا (رسول ڕەش احمدی)

ویدیۆی ڕۆژ
لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوێگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.