Get Adobe Flash player
Telegram
Telegram

بە کرتە کردن لەسەر ئەم وێنەیە، دەتوانن میوانی پەیجی تێلێگڕامەکەمان بن.

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

ئەم ماڵپەڕە سەر بە مه‌ڵبه‌ندی هونەری ماملێیە. ئەو بنکەیە لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینییەوە بە فەرمی و تۆمارکراو لە ووڵاتی نۆڕوێژ کاری خۆی دەست پێ کردووە. بنەمای ئەم مەڵبەندە لە سەر هزر و هیوایەکی لەمێژینەی “ماملێ” دامەزرا کە بەردەوام ئاواتی دەخواست کورد ببێتە خاوەن بنکە و شوێنێکی بێلایەن و سەربەخۆ کە بتوانێ هاندەر و یاریدەدەری هونەر و هونەرمەندان بێت. بەڵام مەخابن تا ئەو لە ژیان دابوو ئەو ئاواتە نەهاتە دی.

هەروەها مەبەست لە کردنەوەی ئەم پێگەیە، پێکهێنانی پردی پێوەندی نێوان ئۆگرانی هونەری ماملێ و مەڵبەندی هونەری ماملێ‌یە و هاوکاتیش گەرەکمانە ئەم شوێنە ببێتە بنکەیەکی گشتی بۆ هەموو بابەتێک کە پێوەندی بە هونه‌ر به‌گشتی و ماملێوە به ‌تایبه‌تی هەیە. پێویستە ئەمە ڕابگەیێندرێ کە ئەم بنکەیە پاڵپشتی هیچ لایەنێکی سیاسی ناکا بەڵام هاوکات ئەم مەڵبەندە سەبارەت بە ڕووداوە گرنگەکانی کورد و کوردستان هەڵوێستی دەبێ و سەربەخۆیانە لەم پێوەندییەوە بابەت بڵاو دەکاتەوە.

یەک لە کارە سەرەکییەکانی ئەم پێگەیە کۆکردنەوەی فیلم، وێنە و گۆرانییەکانی مامۆستا موحەممەدی ماملێ دەبێ. بە دڵنیاییەوە بەرهەم و بیرەوەری ماملێ لە هەر شوێنێکی نیشتمان دەست دەکەوێ. گەلێک زۆر بوون ئەو کەسانەی کە لە بەشەکانی دیکە کوردستانی دابەشکراو ڕا سەردانی ماملێیان دەکرد. لە زۆر بۆنە و سەفەردا ، کۆمه‌ڵێک بەرهەم و بیرەوەری لە لای هاونیشتمانانمان تۆمار کراون. ئێمە بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە داواکارین کە هەر کەس بەرهەم، وێنە، فیلم و بیرەوەرییەکی لە لایە، ئێرە بە ماڵی خۆی بزانێ و بیکاتە دیاری بۆ سەرجەم کوردستانییەکان. ماملێ مڵکی هەموو کوردستان بووە و پێویستە بەرهەمەکانیش بخرێنە بەر دەست هەموو نەتەوەی کورد. هەروەها داوا دەکرێ کە هەر کەس چەشنە بیرەوەرییەکی دەگەڵ ماملێ هەبووە، ئەم پێگەیە بێبەر نەکا و بیرەوەرییەکانی بۆ ئێمە بنێرێ. داواکارین کە بە ناردنی بەرهەم و بیرەوەرییەکانیش ئاگادارمان بکەنەوە کە گەلۆ بابەتی بەرباس بە ناوی خۆتانەوە بڵاو بکرێتەوە یان بە ناوێکی خوازراوەوە.

بنکەی هونەری ماملێ هەر ساڵ جارێک بە پێی توانا، پاش هەڵسەنگاندن و لەبەرچاوگرتنی کۆمەڵێک خاڵ و فاکتەر، هونەرمەندێکی کورد بەربژێر دەکا تا وەک ڕێزلێنان لە هونەر و هونەرمەندی کورد، خەڵاتی ماملێی پێ پێشکەش بکرێ. لە ڕوانگەی مەڵبەندەوە ئەم خەڵاتە نەک لە ڕووی مادییەوە، بەڵکوو لە ڕووی لایەنی مەعنەوییەوە بایەخی هەیە. ئێوەی هێژاش دەتوانن هونەرمەندی دڵخوازی خۆتان بە ئێمە بناسێنن تا کۆمیتەی هەڵسەنگاندنی خەڵاتی ماملێ بە پێی فاکتەرەکانی هەڵبژاردن، هونەرمەندی بەربژێری ئێوەش بخەنە بەر هەڵسەنگاندن. هەر لەم پێوەندییەوە پێویستە ئەمە بە ڕاشکاوی بگوترێ کە مەسەلەی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی کارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند یا ناوچەگەرایی و دۆستایەتی هیچ کاریگەری لە سەر ئەم هەڵبژاردنە دانانێ و بۆیە ئێوەش دەتوانن ڕۆڵێکی بەرچاوتان لە دابینکردنی هونەرمەندی ساڵ هەبێ. هەر وەک ماملێ سەر بە هەموو نەتەوەکەی بووە، ئەم خەڵاتەش بە هەمان شێوە مڵکی هەموو کوردستانییەکە.

بۆ باشترکردنی کار و باری مەڵبەند خوازیارین کە بە ڕەخنە و پێشنیاری خۆتان هاریکاری بەرەوپێشەوەچوون و باشتربوونی کاری مەڵبەند بن. چالاکییەکانی ئەم مەڵبەندە گرێبەستراوە بە توانایی و بواری ئابووری سەربەخۆ کە لەلایان ئەم کەسانەوە دابین دەکرێت:

١– عەزیز(خانە) ماملێ ٢- هێدی (خالید) ماملێ ٣- هیوا زەهابی ٤- چالاک ماملێ ٥- وریا ماملێ.

هەروەها کۆمپانیای “چاپ مەهاباد” بە خاوەندارێتی ڕێزدار “داود زەهابی” لە بواری گرافیک و دێزانەوە سپۆنسەری سەرەکیمانە. لە لایەکی ترەوە  بەڕێزان جەعفەر ماملێ و عەبدوڵا ماملێ‌ش وەک ڕاوێژکار پرسیان پێ دەکرێت .

ساڵانە لەکاتی بەڕێوەچوونەی بۆنەی پێشکەشکردنی خەڵاتی ماملێ، ڕووی داوە کە کەسانێک بەشێوەی جۆراوجۆر هاوکارمان بوون بۆ جوانتر بەڕێوەبردنی ئەم مەراسیمانە. بە دڵنیاییەوە ئێمەش وەک هاوکار یا سپۆنسەری بۆنەکە ناومان بردوون و لە داهاتووش دا هەر بەو شێوەیە دەبێت.

ڕەنگە کەم و کوڕی و لاوازی لە کاری مەڵبەنددا ببینرێ و بەدی بکرێت کە پێوەندی ڕاستەوخۆی بە توانایی و بواری ئابووری هەیە. مەڵبەند بە هیچ شێوەیەک بە تەما نییە کە ئەم جۆرە لاوازییانەی لە ڕێگەی نەبوونی سەربەخۆیی مەڵبەندەوە لە ناو بەرێ.

ئێمە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی ئەم مەڵبەندە لە بواری مەعنەوییەوە خۆمان بە قەرزداری کۆمەڵێک مرۆڤی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر دەزانین کە دڵسۆزانە پشتیوانیان کردووین و بە هیچ کلۆجێک توانا و بڕستمان نایبڕێ تا وەڵامدەرەوەی ماندووبوون و خەمخۆرییان بین. بۆیە هانا دەبەینە بەر دەرگای واڵا و دەریای بێ‌ڕۆخی ووشە، بەڵکوو لە شوێن ئێمە دەست بە سینگەوە بگرێت و سەری رێز و نەوازیش لە بەرانبەریاندا،دانوێنێ.

لە بواری مادیشەوە شانازی دەکەین کە سەربەخۆین و سەرەڕای هەبوونی کەم‌وکووڕی و لاوازییەکانمان هەوڵمان داوە و دەدەین تا لە ئاواتەکەی ماملێ لا نەدەین و سەربەخۆ بمێنینەوە.

مەڵبەندی هونەری ماملێ نەک لە ڕووی مادییەوە، بەڵکوو لە ڕووی مەعنەوی و مرۆڤایەتییەوە دەستی هاوکاری بۆ ئێوەی هێژا و هەرکوردیکی نیشتمانپەروەر ڕادەکێشێ و ئاواتەخوازە کە تێبینییە وردەکان و پێشنیارگەلی ئێوە یارمەتی بەڕێوەبردنی کارەکانی مەڵبەند بە شێوەیەکی شیاوتر بدا.

لە کۆتاییدا جێی خۆیەتی ئەوپەری سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کاک سۆران کرباسیان بکەین بۆ گشت ئەو زەحمەتانەی کێشایان بۆ بونیادنانی ئەم پێگەیە و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین و نمونەیان هەر زۆر بێ.

خوێنەری هێژا ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم ماڵپەڕە لانی کەم حەوتووی جارێک بابەتی نوێ بڵاو دەکاتەوە. هەر بۆیە سەردانی بەردەوامی ئێوە بێ کەڵک نابێ و دەشبێتە هاندەری ئێمە لە بەرەوپێشبردنی کارەکان.

تێبینی: ئەم بابەتانەی کە بۆ بڵاوکردنەوە بۆ ئەم پێگەیە دەنێردرێن، لە لایەن مەڵبەندی هونەری ماملێوە دەستکاری ڕێنووسیان ناکرێ. گەر ڕەخنەیەک لەم پێوەندییەوە بەرانبەر ئەم بابەتانە هەبێ، لە ئاستی بەرپرسیارەتی مەڵبەنددا نییە. هەر بۆیە خوازیارین کە پێش ناردنی بابەت، پێداچوونەوەی تێکستەکە بفەرموون.

بەو پەڕی ڕێزەوە: مەڵبەندی هونەری ماملێ

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ژیاننامە (بەشی یەکەم)
ژیاننامە (بەشی یەکەم)

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.