Get Adobe Flash player
Telegram
Telegram

بە کرتە کردن لەسەر ئەم وێنەیە، دەتوانن میوانی پەیجی تێلێگڕامەکەمان بن.

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بەشێک لە هونەرمەندPicsArt و شاعیر و نووسەرانی مهاباد لە ماڵی ماملێ کۆبوونەوە بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی محەممەد ماملێ.

شەوی پێنجشەممۆ رێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەشێک لە هونەرمەند، شاعیر، نووسەر و لە هۆگرانی دەنگی هونەرمەند محەممەد ماملێ، بەبۆنەی کۆچی دوایی ماملێ و هەروەها رێزگرتن لە تەمەنێک تێکۆشانی فەرهەنگی و هونەریی ئەم بنەماڵەیە سەردانی یای “ئامین” هاوسەری ماملێ‌یان کرد.

سەرەتای بۆنەکە بە وتەکانی “کەریم سۆفی مەولودی” سەبارەت بە ژیانی ماملێ دەستی پێکرد. پاشان یای “ئامین” وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان، وەفای ئەوانی بۆ هونەر و هونەرمەندان بەرز نرخاند. دواتر “رەسوڵ کەریمی”(سووتاو) پارچە هەڵبەستێکی تایبەت بە ماملێ خوێندەوە.

بڕگەیەکی‌تری بۆنەکە تایبەت بوو بە چڕینی مەقام لە لایەن هونەرمەندانی ناسراوی کوردستان “برایم قادری”، “عەزیز شاروخ” و “جەعفەر ماملێ”. عەزیز شاروخ هەروەها بابەتێکی ڕخنەگرانەی لە کۆمەڵگای کوردەواری پێشکەش بەشداربووان کرد. ناوبراو لە بابەتەکەیدا بە گشتیی ئاوڕیداوە لە ژیانی نالەباری هونەرمەندان و هیوای خواست کە ئەوان بە پلەی شایانی خۆیان لە کۆمەڵگادا بگەن.

لە درێژەی بۆنەکەدا “رەسوڵ ڕەش ئەحمەدی”(هەڵوەدا) هەڵبەستێکی تایبەت بە یادی ماملێی خوێندەوە. بەدوای ئەویشدا “مەنسور حامیدی” بابەتێکی تایبەت بە ژیان و کەسایەتیی ماملێ پێشکەش کرد. پاشان هونەرمەند “سەلاح خزری” بە هاوکاریی هونەرمەندان “ئیسماعیل سۆفی مەولودی”، “بەختیار ماملێ” و “سەلام قانعزادە” چەند گۆرانییەکی بۆ یادکرنەوەی ماملێ چڕی.

هەروەها “عەلی ئیسماعیل‌زادە” (ڕێبوار) بەسەرهاتی هەڵبەستێکی خۆی گێڕاوە کە ماملێ کاتی خۆی بە گۆرانیی چریبووی و هەمان شیعری بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.

بڕگەیەکی دیکەی بۆنەکە تایبەت بوو بە گێڕانەوەی بیرەوەریی کە تێیدا “سەلاحەدین ئاشتی”، “ناسر ئاغابرا”، “سەید ئیسماعیل بەرزنجی”، “عەلی موئیدزادە”، حەبیبوڵڵا سەلیمیان” و “شەریف عەزیمی” بە گێڕانەوەی بیرەوەری و خوێندەوەی شیعری تایبەت بە ماملێ رێزیان لە یادەکە گرت. هەروەها “ئازاد بیژەنی” کورتەباسێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

دواتر “عەبدوڵڵا ماملێ” باسی چەند لایەنێکی نەبیستراوی ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕامیاریی “ماملێ” کرد و چەند گۆرانییەکی نەتەوەیی خوێند.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا “ئیسماعیل شاهۆیی”، حوسێن حەیدرپوور(هومێد)، “کامبیز ئیبراهیم زادە”، “کەریم رەسوڵپوور” بە خوێندنەوەی هەڵبەست و “عەزیز فازلی” بە وتنی مەقامێکی ماملێ و “برایم قادری” بە گۆرانییەک “یادی ماملێیان بەرز راگرت.

جێی ئاماژەپێکردنە کە بڕیار وابوو ئەم کۆبوونەویە لە هۆڵێکی شاری مەهاباددا ببەسترێت، بەڵام بەهۆی وەڵامنەدانەوەی بەرپرسانی حکومەتیی ئەم شارە، وا ساخبوونەوە کە ئەم بۆنەیە لە ماڵی ماملێ بگیردرێت.


وێنەکان:
IMG_2813 IMG_2814 IMG_2815 IMG_4857 IMG_4867 IMG_4874 IMG_4875 IMG_4876 IMG_4898 IMG_4910 IMG_4914 IMG_4915(1) IMG_4916 IMG_4923 IMG_4924 IMG_4931 IMG_4937 IMG_4952 IMG_4954 IMG_4973 IMG_4979 IMG_4985 IMG_5002 IMG_5004 IMG_5014 IMG_5043 IMG_5066 IMG_5068 IMG_5075 IMG_5076 IMG_5083 IMG_5088 IMG_5101 ro1 ro2 ro3

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ژیاننامە (بەشی یەکەم)
ژیاننامە (بەشی یەکەم)

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.