Get Adobe Flash player
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

راپۆرت:
رزگار نووری – مونیرە فەیزە / بۆکان

لە شاری بۆکان 9کۆڕێکی رێزلێنان بۆ هونەرمەندی مەزن محەممەد ماملێ بەڕێوەچوو.

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی رێبەندانی ساڵی ٢٧١٥ کوردی، بەرامبەر بە ٢٨.٠١.٢٠١٥، ناوەندی فێرکاری و فەرهەنگیی «ئەدەب» لە شاری بۆکان، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کورد محەممەد ماملێ کۆڕێکی هونەری و ئەدەبیی بەڕێوەبرد. کۆڕەکە کە بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان و شاعیران و هونەردۆستان تێیدا بەشداربوون، کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەک بە وتەکانی بەڕێوەبەری کۆڕ هونەرمەند و نووسەر سەید یاسین قوڕەیشی دەستیپێکرد. ناوبراو وێڕای بەخێرهێنانی بەشداربووان کورتەیەک لە ژیاننامەی هونەرمەند ماملێی پێشکەش کرد. پاشان مستەفا ئیلخانی‌زادە، بەرپرسی ناوەند تیشکی خستەسەر تایبەتمەندییە هونەرییەکانی مامۆستا ماملێ و بنەماڵەکەی و هەروەها راپۆرتێکی لەسەر چالاکییەکانی ناوەندی فێرکاری و فەرهەنگیی “ئەدەب” ئاراستەکرد. لە درێژەی بەرنامەکەدا بەشێک لە هونەرمەندان و نووسەران و شاعیران بەم شێوەیە بەرهەمەکانیان پێشکەشی بەشداربووان کرد:

١. گۆرانی: ماردین خادمی، ئومێد عەلی‌پوور لەگەڵ نایەی مامۆستا عوسمانە سوور و زەربی ئیبراهیم عەبدوڵڵانژاد.

٢. شیعر: مامۆستا ئاسۆ، رەسوول چوپانی(شوانە)، سەلاح نیساری، سەیزادە قاقان قادری، ئامینە چاک، شیعری مامۆستا سەعدوڵڵا نووری (خەڵکی هەوڵێر) لە لایەن خاتوو باران زولفەقارییەوە خوێندرایەوە.

٣. پەخشان: ترووسکە مامەڕەش.

٤. حەیران: رەحیم مام موحەممەدی لەگەڵ شمشاڵی مامۆستا خالید عینایەتی.

٥. راپۆرتێک لەسەر خەڵاتی ساڵی ٢٠١٤ی ماملێ کە بۆ هونەرمەند زۆزان گویلەر هونەرمەندی باکووری دیاریی کراوە، لە لایەن رۆژنامەوان مەنووچیهر جیهانی.

٦. وتار و ئاواز: خالید عەسکەری.

٧. شیعری منداڵانە: باران و لاوێن مەردانی

٨. وتار لەسەر مەقام و قەتار: سەتتار حوسێن‌زادە بە هاوکاریی هونەرمەندی ژەنیاری شمشاڵ خالید عینایەتی.

٩. شیعری مامۆستا بێکەس بە ئاوازی ئەندامی گرووپی سروودی قەرەقا خاتوو ماهڕوخ کەریمیان.

١٠. وتار: مونیرە فەیزە.

١١. گۆرانی و مەقام: لوقمان میرزا مەحموودی، ناسر کەریمی، کۆڕگ: هیوا خەمسەیی.

١٢. مەقام و ئاواز: هادی میهدی‌فەڕ، عەلی فرووتەن.

شایانی باسە کە ٣ی رێبەندان ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی هونەرمەند محەممەد ماملێ بوو بەڵام بە هۆی هەلومەرجی تایبەتیی شاری بۆکان، کۆڕەکە لە ٨ی رێبەنداندا بەڕێوەچوو.


زۆر سپاس بۆ کاک دیلان سعیدی کە ئەم فیلمەی بۆ ناردین.
1 2 3 4 5 6 7 SAMSUNG CAMERA PICTURES SAMSUNG CAMERA PICTURES SAMSUNG CAMERA PICTURES

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!