Get Adobe Flash player
بابەتی ڕۆژ
بابەتی ڕۆژ

مردن بۆ ئاشق نییە. (بەشی یەکەم)
نووسینی: محەممەد حەسەنپوور

بابەتی ڕۆژ
بابەتی ڕۆژ

داواکاری مەڵبەندی هونەریی ماملێ لە وەزاڕەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”

کاردانەوەکان لەسەر بڕیاری مەڵبەند بۆ خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

سامان شۆکە
هەموو ساڵێک کە 100یادی ماملێ نیزیک دەبێتوە چەشنە ژان و برکێک دەمگرێ. پێم خۆشە شتێک بکەم کە ویژدانم ئاسوودە بێت و بەرۆکم بەربدات. ساڵانی پێشتر دەچووم بۆ سەرگڵکۆی ئەم هونەرمەندە و دیدارم لەگەڵ تازە دەکردەوە یا دەچوو سەرداڵی ماڵیانم دەکرد و لەناو شوێنی حەسانەوی چەندین ساڵەی ماملێ‌دا هەناسەم دەکێشا و دڵم لێیدەدا.
ئەمساڵیش ویستم کوڵی دڵ و ژان و برکم دامرکێم و لە پرتەوبۆڵەی ویژدانم دەربێم. بۆیە بە شێوەیەکی جیاواز پاش ڕاوێژکردن بە چەند هونەرمەندێکی شارەکەم، بڕیارمان دا کە لە ماڵی خۆمان شەویادێک بۆ مامۆستا ماملێ ساز بکەین و یادی ئەم هونەرمەندە مەزنە بە خۆشیی بکەینەوە.

لەم شەوەدا بەشیک لە هونەرمەندانی بەهەڵوێستی شارە جوانەکەی سەردەشت بە خوێندنەوەی شێعر، گێڕانەوەی بیرەوەی و چرینی چەند گۆرانییەکی مامۆستا ماملێ بەشدار بوون و شەوەکەیان گەشاندبۆوە.
لەکاتێکدا کە بە وتە جوانەکانیان چەند لایەنیکی کۆمەڵایەتی، هونەری و نەتەوەیی مامۆستا ماملێی بۆ شی کردینەوە، هونەرمەند سەید عەلی سەردەشتی بە چەند گۆرانییەکی خۆش ئەم یادەی زیاتر بۆ ڕازاندینەوە.

لە ناوئاخنی باسەکاندا پڕژاینە سەر باسی هاوژینی بەڕێزی مامۆستا ماملێ، واتە ئامینە خانم کە لە پاراستن و گەشەکردنی کەسایەتی هونەری مامۆستا ماملێ دا کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە. بڕیار وابوو کە ئامینە خانم بەشداری ئەم شەویادەمان بێت، مخابن بە هۆی ناساخییەوە نەیانتوانی بەشدار بن، بەڵام بە تەلەفۆن چەند وتە و بیرەوەری لە مامۆستا ماملێ بۆ باس کردین.

زۆر سپاس بۆ هونەرمەندانی شاری سەردەشت و هەموو ئەم بەرێزانەی لە شەویادی ماملێدا میوانمان بوون و کۆڕەکەیان بۆ ڕازاندبووینەوە.

سامان شۆکە

سەردەشت

٥ی ڕێبەندانی ٢٠١٥
100101102103104105106

وێنەی ڕۆژ
ماملێ

چالاک ماملێ و محەممەد ماملێ لە گۆڕەپانی تۆپی پێ ناسراو بە مەیدانی ئابیاری شاری مەهاباد ساڵەکانی ١٩٨٤ یا ١٩٨٥

ویدیۆی ڕۆژ
گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوێگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.