Get Adobe Flash player
“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

Telegram
Telegram

بە کرتە کردن لەسەر ئەم وێنەیە، دەتوانن میوانی پەیجی تێلێگڕامەکەمان بن.

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

نه‌جم محه‌مه‌د

دیاره‌ من ئه‌وسا و ئیستاشی necm mohammadله‌گه‌ڵ بێت یه‌كێك بووم له‌ شه‌یدایان و هه‌وادارانی ده‌تگی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ (ماملێ‌) له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌حه‌فتاكان و هه‌شتاكاندا خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر حه‌زیان به‌ده‌نگی ماملێ‌ بوو گۆرانیه‌كانی ماملێ‌ له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا لێده‌درا له‌ گازینۆ و قاوه‌خانه‌كاندا، له‌سینه‌ما و له‌ دوكانی شیرینیه‌كاندا، له‌ سه‌یران و دانیشتنه‌كاندا به‌جۆرێك ده‌نگی ماملێ‌ بووبوه‌ به‌شێك له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی. منیش وه‌ك لاوێكی تازه‌ بێگه‌یشتوو و زۆر شه‌یدای ده‌نگی ماملێ‌ بووم و له‌زۆر دانیشت و ئاهه‌نگدا گۆرانی ماملێم ده‌گووت كاتێك كه‌خوێنكار بووم و له‌شاری سلیمانی ده‌مخوێند له‌ به‌شی ناوخۆی، شه‌وێكیان ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌مان سازكرد. ساڵی 1984 له‌گه‌ڵ گروپێكی مۆزیك گۆرانی (لاله‌ به‌ده‌ستان)م خوێند. ئاماده‌بووان زۆر به‌دڵیان بووو. ساڵی 1987 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ (تیپی مۆزیكای شه‌م) ئاهه‌نگێكمان ساز كرد بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك. له‌و ئاهه‌نگه‌دا چه‌ند گۆرانیه‌كی ماملێ‌ گوترا. من له‌و ئاهه‌نگه‌دا به‌ سێ‌ گۆرانی به‌شداریم كرد، به‌ڵام گۆرانیه‌كان گۆرانی ماملێ‌ نه‌بوون. ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه‌ بیڵێم ئه‌وه‌بوو كه‌، له‌و ئاهه‌نگه‌دا چه‌ندین دیاریم پێشكه‌ش كرا. دیاریه‌كان هه‌مووی لام به‌نرخ بوون، به‌ڵام ئه‌وەی كه‌ زۆر به‌لامه‌وه‌ گرنگ دەینواند، خانمێك بوو کە زانیبووی من شه‌یدای ده‌نگی ماملێم، كتێبێكی گۆرانیه‌كانی “ماملێ‌”ی پێشكه‌ش كردم كه‌ نووسینی كاك “سمایلی ماملێ‌” بوو. ئەوکات تازه‌ ئه‌و كتێبه‌ ده‌رچوو بوو. گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌كردبێت، كتێبی (توێشه‌به‌ره‌ی ماملێ‌) بوو.

دوابه‌دوای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئێمه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووین. پاشی شارەوشاركردنێکی زۆر لە كوردستانی ڕۆژهەڵات و خوارووی ئێران، ئەمجار له‌ شاری (كامیاران)ی ئازیز و له‌ ئۆردوگایه‌كدا گیرساینەوە. ڕۆژێك له‌ ناو ئۆردوگادا له‌ ژیر خێمه‌كه‌ماندا دانیشتبووم بیرم له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بچم سه‌ردانێكی “ماملێ‌” بكه‌م. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ مۆڵه‌ت و به‌ڵگه‌ی دوو ڕۆژم له‌ ده‌فته‌ری (ئیداره‌ی) ئۆردوگا وەرگرت و كه‌وتمه‌ ڕێ‌ َ به‌ره‌و شاری (مه‌هاباد). دیاره‌ شاری مه‌هاباد له‌شاری كامیارانه‌وه‌ زۆر دووره‌. سه‌ره‌تا چومه‌ شاری (سنه‌) له‌ سنه‌وه‌ بۆشاری ( سه‌قز) شه‌وێك له‌ (ئوردوگای سه‌قزیشدا )مامه‌وه‌ه‌ له‌ماڵی هاوڕی یه‌كی هه‌ڵه‌بجه‌یم كه‌ (كاك جه‌لال) بوو. بابه‌ته‌كه‌م بۆ ئه‌ویش باس كرد ئه‌ویش پێ‌ی خۆش بوو له‌گه‌ڵمدا بێت ..بۆ به‌یانیه‌كه‌ی له‌ گه‌ڵ هاوڕی كه‌م دا چوینه‌ شاری (سه‌قز) له‌وێ‌ ناونیشانی ماڵی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ (مامۆستا ڕه‌شید فه‌یزی نه‌ژاد)م وه‌رگرت زۆر تامه‌زرۆبووم كه‌ به‌دیداری به‌ ریزیان شاد بم به‌ڵێ‌ به‌ناونیشانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌مدا ماڵی مامۆستا ڕه‌شید فه‌یزی نه‌ژادم دۆزیه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ مامۆستا له‌وێ‌ نه‌بوو به‌ سه‌فه‌رێكی هونه‌ری شاری سه‌قزی جێ‌ هێشت بوو بۆ به‌شداری كردنی له‌( ڤیستیڤاڵێكی هونه‌ری كه‌تایبه‌ت بوو به‌ كاره‌ساتی هه‌لچه‌بجه‌ )..دواتر له‌ شاری سه‌قزه‌وه‌ به‌ڕێ‌ كه‌وتین بۆ شاری (بۆكان ) ی ئازیز ویستمان له‌ سه‌ر(ناڵه‌شكێنه‌ )سه‌ردانێكی گۆڕه‌كه‌ی( زیره‌ك )بكه‌ین..كه‌ بازگه‌به‌كی لێ‌وه‌ نزیك بوو به‌داخه‌وه‌ ڕێگه‌یان پێنه‌داین.
دواتر به‌ڕێ‌ كه‌وتین به‌ ره‌و شاری مه‌هابادی خۆشه‌ویست ..كه‌ گه‌یشتینه‌ شاری مه‌هاباد ..چووینه‌ (مه‌یدانی چوارچرا )له‌وێ‌ ناو نیشانی ماڵی مامۆستا ماملێمان وه‌رگرت گوتیان له‌ (خیابانی مه‌وله‌وی ..كوچه‌ی ماملێ‌ ) يه ئێمه‌ زۆر تامه‌زرۆبووین و به‌ ناونیشانه‌كه‌ ماڵی مامۆستا ماملیمان دۆزیه‌وه‌..ته‌قه‌مان له‌ ده‌رگادا چه‌ند جارێك به‌داخه‌وه‌ له‌وێ‌ نه‌بوون ..دوای پرسیارو سۆراخ كردنێكی زۆر له‌ ده‌رو دراوسێ‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ پاش كه‌مێكی تر ماملێ‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دیاره‌ چووبویه‌ یه‌كێك له‌ سه‌یرانگاكانی نزیك شار كه‌ به‌داخه‌وه‌ ناوه‌كه‌یم له‌ یاد نه‌ماوه‌..له‌گه‌ڵ هاوڕێ‌ كه‌مدا گوتمان به‌ڵێنێكه‌و داومانه‌ تا به‌دیداری مامۆستا ماملی شاد نه‌بین ناڕۆینه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌و هه‌موه‌ ڕێگه‌و زه‌حمه‌ته‌مان كێشابێت ..كه‌مێك له‌ پێش ماڵی ماملێ‌ وه‌ دوكانی (قه‌نادی) شیرینی يه ك هه‌بوو كه‌دوو كوڕی لاوی لێ‌ بوو له‌وێ‌ دانیشتین و به‌ده‌م شیرینی خواردنه‌وه‌..كه‌وتینه‌ گفتوگۆ…دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك چاوه‌نواڕی ماملێ‌ له‌ ودوكانه‌دا خاوه‌ن دوو كانه‌كه‌ گوتی ئه‌وه‌ ( ئاغای ماملێ‌ )هاته‌وه‌…ئێمه‌ زۆر خۆشحاڵ و شادمان بووین كه‌ خه‌ونه‌كه‌مان هاته‌ دی و به‌ دیداری ماملێ‌ شاد ده‌بین..یه‌كسه‌ر له‌ دوو كانه‌كه‌ وه‌ده‌رهاتین و به‌ره‌و بیر ماملێ‌ ڕۆشتین دیار بو ماملێ‌ هه‌واڵی پێ‌ گه‌یشتبوو كه‌ میوانی هاتوه‌ و خه‌ڵكی (هه‌ڵه‌بجه‌ن )..كه‌ ئێمه‌ به‌ره‌و ڕووی ماملێ‌ ده‌ ڕۆشتین براده‌رێكی تریش كه‌ خه‌ڵكی (قه‌ڵادزێ‌ )بو ئه‌ویش له‌ به‌رده‌م ماڵی ماملێدا چاوه‌ ڕوانی ماملێ‌ بوو وه‌ك ئێمه‌ ..هه‌ركه‌ ماملێ‌ ئێمه‌ی دی به‌ڕوویه‌كی خۆشو و وگه‌ش و پڕ بزه‌وه‌ به‌ره‌و ڕومان هات و پێشوازیه‌كی گه‌رمی كردین وئه‌ملاو لای یه‌كتریمان به‌ گه‌رمی ماچ كردو دواتر فه‌رمووی لێ‌ كردین بۆ ماڵه‌وه‌ و چوینه‌ماڵه‌وه‌..ماملێ‌ سه‌ره‌تا باسی خۆی كرد گوتی (من له‌ ژێر چاودێریدام من ئه‌گه‌ر له‌ مه‌هابادێ‌ دوور كه‌ومه‌وه‌ ده‌بێت حكومه‌ت ئاگاداربكه‌م گه‌ر بێ‌ ئیزنی وان مه‌هاباد جێ‌ هێڵم گرفتم بۆ دروست ده‌كه‌ن) و.چه‌ند سه‌عاتێك له‌ خزمه‌ت ماملێ‌ دا بووین وگه‌لێ‌ گفتوگۆمان كرد له‌ باره‌ی (هونه‌رو شیعرو گۆرانی و سیاسه‌ت و كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ )به‌ده‌م قسه‌كردنیشه‌وه‌ (گێلاسێكی خۆشمان) ده‌خوارد كه‌ماملی بۆی دانابووین..دیاره‌ ماملێ‌ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ردانابوو زۆر هاوخه‌می و هاوسۆزی بۆ ئێمه‌ ده‌ربڕی وئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی كردووزۆر ڕه‌خنه‌و گله‌یی و تووڕه‌یی هه‌بوو له‌ (حكومه‌تی ڕوسیا ) له وباره يه وه ووتی :-(شوره‌وی زۆر بێ‌ هه‌ڵویسته‌ به‌رابه‌ر به‌ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌..وبێ‌ ده‌نگه‌ له‌ئاست ئه‌م كاره‌ساته‌داو ئێستاش هه‌ رپشتگیری له‌ ڕژێمی سه‌دام ده‌كات)..من (هه‌رگیز ئه‌م هه‌لویسته‌ی ماملێم له‌ یاد ناجێ‌ )به‌داخه‌وه‌ نه‌مانتوانی (گۆرانی )بڵێن چوون بنه‌ماڵه‌ی ماملێ‌ (پرسه‌یه‌كیان )هه‌بوو به‌داخه‌وه‌ كامێرامان پێ‌ نه‌بوو تا چه‌ند وێنه‌یه‌ك بگرین بۆ یادگاری من تائێستاش (ئه‌وه‌ داخێكه‌ له‌دڵما )كه‌نه‌مانتوانی وێنه‌یه‌كی ئه‌و ڕۆژه‌ جوانه‌ بگرین كه‌ هه‌رگیز دووباره‌ نابێته‌وه‌…
دیاره‌ من كامێرام پێ‌ بوو به‌داخه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ بازگه‌كاندا لێن وه‌رگرتم ودواتر نه‌یاندامه‌وه‌ كه‌زۆر وێنه‌ی تیادا بوو.زهه‌موویم له‌ كیس چوو..به‌داخه‌وه‌ ئه‌و ده‌مه‌ش ته‌كنه‌لۆژیا هێنده‌ پێشكه‌وتونه‌بوو كه‌وینه‌گرتنی خێرا هه‌بێت ..تاوێنه‌ بگرین ..له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ مۆڵه‌ته‌كه‌مان ته‌واو ده‌بوو نه‌مانده‌توانی بمێنینه‌وه‌ له‌شاری مه‌هاباد وده‌بوو له‌كاتی خۆیدا بگه‌شتینایه‌ته‌وه‌ ئۆردوگای (كامیاران) بۆیه‌ نه‌مانتوانی هه‌م له‌ ستۆدیۆدا له‌ گه‌ڵ ماملێ‌ وێنه‌ بگرین وهه‌م نه‌مانتوانی ئه‌ وشه‌وه‌ش لای ماملێ‌ بمێنینه‌وه‌ ئه‌و زۆر خوڵكی كردین و ته‌كلیفی لێ‌ كردین بمێنینه‌وه‌ .دیاره‌ ئێمه‌ زۆر حه‌زمان ده‌كرد به‌ڵام نه‌مانتوانی زۆر به‌داخه‌وه‌ دواتر ماڵاوایمان
كردو ماملێش له‌ گه‌ڵماندا هات تا نزیك بازاڕ دواتر ئملاو لای ماملێمان تێر ماچ كردو ماڵاوایمان لێ‌كرد و پیاسه‌ی چه‌ند جێگه‌یه‌كی شارمان كرد .
دواتر به‌ڕێكه‌وتینه‌وه‌ بۆ شاری بۆكان له‌ وێشه‌وه‌ بۆ سه‌قزله‌وێ‌ ماڵاوایم له‌ هاوڕێ‌ كه‌م كردو له‌ وێ‌ وه‌ به‌ره‌و شاری سنه‌ كه‌وتمه‌وه‌ ڕێ‌ له‌ وێشه‌وه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ شاری كامیاران,,ماملێ‌ هونه‌رمه‌ندێكی زۆر ئینسن دۆست و ساده‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بوو..دیاره‌ من زۆرێك له‌ وێنه‌ ده‌گمه‌نه‌كانی ماملێم كۆده‌كرده‌وه‌ وزۆر وێنه‌یم لابوو به‌داخه‌وه‌ دوای كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و دوای چه‌ندین جار ی تر ئاواره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وێنانه‌ هه‌مووی له‌ناوچوو چه‌ند دانه‌یه‌كی نه‌بێت كه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم لێره‌دا دایبه‌زێنم وهه‌روه‌ها من تائێستا چه‌ندین بابه‌تم له‌ سه‌ر ماملێ‌ نووسوه‌ و له‌ ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوم كردۆته‌وه‌ له‌وانه‌ (1-ماملێ‌ پانۆرامای عه‌شقمان 2-ماملێ‌ و شیعر 3-ماملێ‌ و هێمنی شاعیر 4-ماملێ‌ و هه‌ژاری مۆزیكا 5-ماملێ‌ و مامه‌له‌كردنێكی ته‌ندروستانه‌ له‌ته‌ك هونه‌ری میلله‌تانی دی 6-چه‌ند وێنه‌ یادێك له‌ ماملێ‌) به‌رزو به‌ڕێزه‌ یادی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ محمدی ماملێ‌…

نه‌جم محه‌مه‌د
سلیمانی 22-1-2015

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!