Get Adobe Flash player
“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

Telegram
Telegram

بە کرتە کردن لەسەر ئەم وێنەیە، دەتوانن میوانی پەیجی تێلێگڕامەکەمان بن.

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان خوڵقاوی هاوار و چریکەیەکن کە هەرکات بازی بێریانلە پێناو کورد و کوردستاندا کێشران. بازی بێریان ناوی یەکەم پەرتووکە کە ماملێی کوردانی بە سەر کردەوە.

هونەردۆستێک بە ناوی ”محمد حسن احمد” لە باشووری نیشتمانەوە هەستی بە بۆشاییەک کردبوو. وەک زۆر کەسی دەوروبەری چاوەڕێ بوون ئەم بۆشاییە پڕ بێتەوە و هەر چی ددانیان لە سەر جەرگ دانا، برینیان ساڕێژ نەکرا.

هونەردۆست نەیتوانی واز لە ئەوین بهێنێ. ڕێگەی پڕ لە تەنگ و چەڵەمەی گرتە بەر و سنووری داسەپاوی بەزاند. سەری لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان دەرکرد و پاشماوی بۆنی ئازادی دەوڵەتی کوردانی لە ماڵی مامۆستا محمد ماملێ هەڵمژی.

ئەو بە پەرۆشییەوە بە شوێن زانیاری بوو و ماملێی هان دەدا بیرەوەرییان بدرکێنێ. تێکستێکی زۆری کۆ کردنەوە و بە بوخچەی پڕ لە هاواری نەتەوەیەکەوە خۆی گەیاندەوە زێدە داگیرکراوەکەی. هێژا کاک ”محمد حسن احمد” دەستی کرد بە نووسینەوەی تێکست و بیرەوەرییەکان و دەستی یارمەتیخوازانەی خۆی بۆ هونەرمەندان و پسپۆڕان ڕاکێشا. مێلۆدی گۆرانییەکانیان بۆ نووسییەوە و پاش زەحمەتێکی بێ وچان توانی یەکەم پەرتووکی خۆی لە سەر ژیان و گۆرانییەکانی ماملێی ناودار بخاتە بەر دەست ئەو ئۆگرانەی کە دەمێک بوو تینوویەتییان نەشکابوو.

ئەم پەرتووکەی کە لێرە خستراوە بەر دەستی ئێوەی ئازیز، بەرگی یەکەمی بازی بێریانە. پەرتووکێک کە هاندەر بوو تا بەرهەمی بەپێزتر و دەوڵەمەندتر بە کتێبخانەی کوردی زیاد بێ و کتێبگەلی وەک <<یادی بەخێر>> و <<تۆشەبەری هونەری ماملێ>>ی لێ کەوتەوە.

مەڵبەندی هونەری ماملێ وێڕای دەربڕینی پێزانین و ئەمەگناسی خۆی بەرانبەر نووسەری هێژا کاک ”محمد حسن احمد”، سپاسی ئەم نووسەرە هونەردۆستە دەکا کە ڕەزامەندی خۆیان لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەم پەرتووکە لەم پێگەیەدا دەربڕیوە.

بۆ خوێندنەوەی پەرتووک دەتوانن کرتە لە سەر ئەم دێڕانە بکەن.

بە سپاسی دووبارەوە

مەڵبەندی هونەری ماملێ

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!