Get Adobe Flash player
Telegram
Telegram

بە کرتە کردن لەسەر ئەم وێنەیە، دەتوانن میوانی پەیجی تێلێگڕامەکەمان بن.

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

یادی بەخێر (گۆرانییەکانی محمد ماملێ)
کۆکردنەوەی هێژا کاک هیوا قارەمانی
وەشانی دووهەمی ئەم بەرهەمە لە لایەن چاپەمەنی ”رهرو”ی مەهاباد بڵاو بۆتەوە.
ناو و نیشانی پەرتووک: یادی بەخێر (گۆرانییەکانی محمد ماملێ)، چاپەمەنی ”رهرو” مەهاباد، ساڵی ١٣٩٠ی کۆچی هەتاوی، ژمارەی شابەک 0-16-6806-964-978، ژمارە تەلەفوونی پێوەندی چاپەمەنی 00989144421979
هێژا کاک هیوا قارەمانی یەک لەو نووسەرە گەنجانەی ڕۆژهەڵاتی نیشتمانە کە جیا لە بەرهەمە بە چاپ گەییشتووەکانی، چەند پەرتووکێکی ئامادەی چاپی هەیە و لە ماوەیەکی نە زۆر دووردا دەکەوێتە بەر دەست جەماوەرەوە. یەکەم کاری خۆی وەک پێزانینێک بە خزمەت و تێکۆشانی بێ وەچان و کۆڵنەدەرانەی مامۆستای قەتارەی کوردی، شادرەوان کاک محمد ماملێ دەست پێ کرد کە لە ژێر ناوی <<یادی بەخێر>>دا بڵاو کراوە.سەرەڕای کۆمەڵێک قۆسب و چەڵەمە کە بۆ کاری نووسین و لێکۆڵینەوە بە زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک پلانێکی سیاتەماتیک داسەپاوە، بەڵام دیسانیش کاک هیوا توانی بە دەکارگرتنی توانایی و ڕۆحی نەتەوەیی خۆی بە شێوەیەک یەکەم بەرهەمی خۆی ئامادە بکا، کە لاوازییەکی ئەوتۆی پێوە دیار نەبوو. لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو و پێکهێنانی کۆمەڵێک دیمانە و کۆکردنەوەی مێژووی زارەکی لە مەڕ مامۆستا محمد ماملێ دەگەڵ بەشێکی زۆر لە تێکستی گۆرانییەکانی ئەم هونەرمەندە لە چاپی یەکەمی ئەم پەرتووکەدا بڵاو بۆوە کە لە وەشانی دووهەمدا ئەو تێکستانەی پێشتر ئامادە نەکرابوون یان وە دەست نەکەوتبوون، پێی زیاد کراوە. نووسەر و لێکۆڵەر لە تەواوی پڕۆسەی کاری خۆیدا زمانێکی پاراو و بە دوور لە هەر چەشنە دۆگمی ناوچەگەرایی دەکار گرتووە. زۆر بە ئەمانەوەتەوە زانیارییەکانی گواستۆتەوە و سەرنج و تێبینی ناسراوانی گۆڕەپانی هونەر و ئەدەبی کوردی لە مەڕ پڕۆژەکەی خۆی خستۆتە بەر چاوی خوێنەر. ئێوەی هێژا دەتوانن ئەم پەرتووکە لە ڕێگەی کرتە کردن لەسەر وێنەکە بخوێننەوە.

بە سپاسی تایبەتەوە
مەڵبەندی هونەری ماملێ

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ژیاننامە (بەشی یەکەم)
ژیاننامە (بەشی یەکەم)

بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.