Get Adobe Flash player
وێنەی ڕۆژ
ماملێ

جەغفەر ماملێ لەسەر گۆڕی محەممەد ماملێ‌ی برای.

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

کۆلاژێک لە “ماملێ” بۆ “ماملێ”

هۆنراوەی: ئیقباڵ مۆحەممەدی

اقبال
لە ڕێبەندانی هیجری تۆ “هەواری خاڵی” غەوغا بوو
( هەموو بازار و “شاری دڵ” کەوا بێ شەوق و سەودا بوو)۱

“بەهار خۆشە” نەپاش کۆچت، نە پاش زستانی ژینی تۆ
نە سەیران و نە حەیران ما، نە قاسپەی کەو لە شینی تۆ

بەڵێنت گرت لە دڵدارت بەرەو جێ ژوانی هەرمان چووی
بە داخن “دەستەیی عاشقان” بە “ڕێبوار”ی لە دەسمان چووی

دەمێک ساڵە بەڕێز “لەیلا” بەهیوای کاغەزی تۆیە
قورینگان هات و چوویانە،گووڵاڵە سوورە بێ بۆیە

لەپاش دەنگت نییە دەنگێ بکا یادێ لە “هیجری یار”
نەوایێ خۆش بلاوێنێ دڵی سەد عاشقی خەمبار

مەخابن سەد مەخابن وا کە پیری عاشقان ڕۆی
کە دەنگی (هێمن) و (گۆران) و (ئاوات)ی دڵان ڕۆی

ئەگەر چی تۆ بەجێت هێشتین و هەر شادی لەدڵ دەرچوو
(فۆغان بوو، ناڵە بوو، خوێنی جگەر بوو، دیدەیی تەڕ بوو)٢

بەڵام دڵخۆش بەوەین گیانا، بە حەوسەد کۆرپە گۆرانی
لەباوش بیری یارانی، لەدڵ ناچی، لە لامانی

ئێقباڵ مۆحەممەدی. بەفرانباری ٢٠١٦ی زایینی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۱و٢ تێ هەڵکێش.مامۆستا ئاوات
“‌ ” گۆرانیەکانی ماملێ

ویدیۆی ڕۆژ
لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوێگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.