Get Adobe Flash player
بابەتی ڕۆژ
بابەتی ڕۆژ

مردن بۆ ئاشق نییە. (بەشی یەکەم)
نووسینی: محەممەد حەسەنپوور

بابەتی ڕۆژ
بابەتی ڕۆژ

داواکاری مەڵبەندی هونەریی ماملێ لە وەزاڕەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”

کاردانەوەکان لەسەر بڕیاری مەڵبەند بۆ خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

نووسینی: باست حەمەغەریب

ئازیز کۆچت لە ناکاوە
هێشتا قسەی زۆرمان ماوە
شەو درەنگە و بەم زستانە
ئاسمان تووڕە و خرۆشاوە
دەستی لەخۆشی بەرداوە
سەفەر مەکە، جێم مەهێڵە
ڕێگەکەت، باریک، پڕداوە:
(بارانە و بەفرە دایداوە
ئاوی ڕۆدخانە هەستاوە
بۆ کوێ ئەچی بەم لافاوە؟!)
هێندە شیرینی، هێندە بەنازی
دنیات گرتووە بە گاڵتە و بازیی
ئێمە هێشتاکە سەرگەرمی ماچین
تۆ کەوتوویە نەرمە گازی
ئاشتیت ناوازە و دەگمەنە
کەچی هەردەم بۆ شەڕ سازی
ئەو دەمەی پێک هاتینەوە:


( بە ماچ و دوو ماچ لێت نابم ڕازی
لەسەر سینەکەت دەیکەم دەسبازیی)
من کوشتەی نیگاکەی ئەوم
ئەبمە غوڵامی چاوانی
تامەزرۆم لە باوەشی کەم
لێو خەمە سەر لێوی جوانی
لە ژوانێ دەستی لەستۆ کەم
سەرم بنێمە سەر ڕانی
ئەو بێت خۆم بچمە پێشوازیی
کەچی حەیفێ:
(کورتێ هات ڕابورد،کوێربم، نەمزانی
غەمی ئەویشم کەوتە سەرشانی)
ئێمە هەموو، دەروونمان مەشخەڵی ژانە
پێکەنینمان ناچارییە، تێکەڵی قوڵپی گریانە
خەمی گشتمان، خەمی بەرزیی نیشتمانە
ئەم وڵاتە هەر بە ئاشتییەوە جوانە
عەشق هەوێن، ئازادیی خۆراکی گیانە
لێناگەڕێن دوژمنانمان، چێژ ببینین لەم ژیانە
ئاخر تامی راستیی ژیان، پێک گەشتنی ئازیزانە:
(خۆشە بچمە کن یارم، ناکرێت لەبەر زەمانە
توشی بەڵایەم مەکە، با نەبمە تیر و تانە)
کە گوێ لەدەنگی تۆ ئەگرم
ئاسودەیی نەرم نەرم
بەسەر جەستەمدا ئەبارێ
شادیی ئەڵێی تاڤگەی زەڵمە
بەناو ناخما دێتە خوارێ
ماملێی نەمر،
چریکەی شیرینی گەرووت
خەیاڵم هەروەکو قەتار
دەباتە کۆنە هەوارێ
(لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ
لەو دەمەیدا ماملێ دەڵێ قەتارێ).
…………….ا
ئەم دەقە لەسەر ڕیتمی گۆرانییەکانی ماملێی نەمر نووسراوە. دەقی ناو کەوانەکانیش لە گۆرانییەکانی وەرگیراون، جگە لە دێڕی کۆتایی، کە شیعری هێمنی مەزنە.
گۆرانی شاری دڵ، شیعری سەید کامیلی ئیمامی یە

وێنەی ڕۆژ
ماملێ

چالاک ماملێ و محەممەد ماملێ لە گۆڕەپانی تۆپی پێ ناسراو بە مەیدانی ئابیاری شاری مەهاباد ساڵەکانی ١٩٨٤ یا ١٩٨٥

ویدیۆی ڕۆژ
گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوێگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.