Get Adobe Flash player
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

سپاسنامەی سەرۆکی مەڵبەندی هونەریی ماملێ لە ئەدیب و شاعیر مامۆستا بێهروز کوردئەحمەدی و بەرسیوی بەڕێزیان. 

برای بەڕێزم كاك بێهروز گیان.

لەگەڵ سڵاو و ڕێزم،

گومانی تێدا نیه كه یەكێك له هۆكارەكانی سەركەوتنی ڕێ‌وڕەسمی ڕێزگرتن له هونەرمەندی مەزنی كورد مامۆستا مەزهەری خالقی، شیوەی بەڕێوەبردنەكەی بوو. جارێكیتریش دەركەوت كه ئەو بەڕێوەبەره واته كاك (بێهروزی كوردئەحمەدی) به لێهاتوویی و لێوەشاوەیی نەك هەر ڕواڵەت و فۆرم بەڵكوو ناوەرۆك و ڕووحی كۆڕەكه ده گۆڕێ و دەوڵەمەندی دەكا و گەشەدار و گەورەیی ئاراسته دەكا۔
 به بێڕیا دەمەوێ به برای بەڕێزم ڕابگەیەنم كه شانسی ئەو كۆمەڵه، بەشێكی دەگەڕێتەوه سەرئەوه كه ئێوەی ئەدیب و هەڵبەستوان یان شاعیر، نیشتمانپەروەر و خاوەن ڕابوردوو بەڕێوەتان برد و شێوه و شێوازی بەڕێوەبردنەكەش بۆخۆی دیاردەیەكی دڵگیر و تازه بوو كه سەرنج و سەرسوڕمانی ئەرێنی تەواوی بەشداربووانی بۆ لای خۆی ڕاكێشا. هەڵس و كەوتی كاك بێهروز وەك هەستی گەنجێكی ئەویندار بوو كه دڵی پڕه له تین و گەرمای خۆشەویستی۔

كاك بێهروزی بەڕێز،

وەك ئەوینداری هونەر و هونەردۆستی، وەك شاعیری بەتوانا و بەئەمەگ، وەك عاشقێك كه به جارێك دوو مەعشووقەی دێنێته بەرچاوو هەستی بەرزی خۆی و بە بەژن و باڵایان هەڵدەڵی و شۆخ و شەنگ و لەباریان دەكا.

من بۆم نییه هیچ سپاسێك پێشكەشی ئێوه برای بەڕیز بكەم چوونكه ئێوه بۆخۆتان خاوەنی كۆڕەكه بوون، دامەزرێنەری بەرنامەكە بوون و بەڕیوەبەریتان كرد. چونكه ئێوه بۆخۆتان له نزیكانی خالقی و ماملێن، ته نیا ویستم دەسخۆشیتان لێبكەم و پیرۆزباییتان پێبڵیم بۆ بەرنامه جوانەكەتان كه ڕازاوه بوو به دەروونی پاك و دڵی چاك و بیری ڕووناك، وشه جوانەكان و هەڵبەسته بەرزه كان و ئەدەبیاته دڵنشینەكانتان هیچكاتێك به درێژایی بەرنامەکە كۆتایی نەهات و لەبار نەكەوت.

ڕیگام بدەن پڕ به دڵ سپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاستەی كچی بەڕێزتان تەوار خانم بكەم كه بێوچان بۆ ئاگاداركردنی دانیشتووه سوێدییەكان وەرگێرانی به زمانی سوێدی كرد و زەحمه تێكی زۆری كێشا.

له قوڵایی دل ئاواتەخوازم كه تەمەنتان فره درێژ بێت و گشت كاتێك تەندروست و بێ وەی بن۔

تكا دەكەم جارێكی تر زۆرترین ڕێزم وەربگرن.

براتان خانه 

 

وەڵامی کاک بێهرووز

برای هه‌ره‌ هێژام كاك خانه‌ گیان گیان!

 

سڵاو و سپاس له‌و گشته‌ وشه‌ و واژه‌ به‌هه‌شتییانه‌ كه‌ له‌ به‌هه‌شتی پاریسه‌وه‌ بۆ منت ڕه‌وانه‌ كردوون. دیارییه‌ك كه‌ به‌ قه‌د ده‌ریا و به‌ بارستایی ئاسمان دڵیان گرتم و هه‌ڵیان گرتم بۆ به‌رزاییه‌كه‌نی ئاویه‌ر، له‌وێ كه‌ ده‌نگه‌ ناسك و ئه‌وینداره‌كه‌ی خالقی وه‌ك كۆترێكی ته‌قڵه‌باز تێكه‌ڵ به‌ هه‌ناسه‌ی پاكی خاكی كورده‌واریی ده‌بێ و هه‌دا نادا هه‌تا ده‌گاته‌ سه‌ر داشامه‌جید و له‌وێڕا هه‌رای حه‌زره‌تی ماملێ ده‌كا كه‌ به‌ مه‌قامی مانگی چوارده‌ بێته‌ گۆ و كیژ و كوڕانی سنه‌ و سابڵاغ بۆ گۆڤه‌ندی ره‌شبه‌ڵه‌ك و گه‌نم و جۆ بانگ و گاز كا. ئه‌وانیش به‌ ناز و له‌نجه‌ و زرمه‌ی پێی ئاشقانه‌ بێنه‌ كه‌وان و په‌یامی خۆشه‌ویستیی ماملێ و خالقی بكه‌نه‌ پایه‌نازی بووكی ئه‌وین و زاوای ده‌س ڕه‌نگین، هه‌تا تینی ژین له‌ تینی هه‌تاو به‌ تین تر و داری دلۆڤانیی به‌ میوه‌ی كه‌سك و سوور و زه‌رد و شین، سه‌نگین و سه‌نگین تر بێ….

 

خانه‌ گیان!

تۆ به‌و گشته‌ لوتف و هه‌سته‌ پاكه‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ منت ده‌ربڕیوه‌، چه‌كت كردووم و په‌كت پێ خستووم كه‌ چ بنووسم و چۆن وه‌ڵامده‌ر بم و له‌ كامه‌ ڕێیه‌وه‌ هێرشی خۆشه‌ویستییت بكه‌مه‌ سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ت لێ بكه‌مه‌وه‌، نابێ و ناكرێ… سه‌رنج له‌ هه‌ر لایه‌ك ده‌ده‌م و په‌نا بۆ هه‌ر لایه‌ك ده‌به‌م، ڕێگات ‌به‌ به‌رامه‌ی به‌هارانه‌وه‌ گرتوه‌ و بوار ناده‌ی ته‌نانه‌ت كه‌روێشكه‌ سپییه‌كه‌ی هه‌ڵگری كه‌مێك هه‌نگوینی ڕێز و سپاس به‌وێدا بێ، یان باڵنده‌یه‌كی په‌یامبه‌ری تۆزێك هه‌ناسه‌ی هه‌ناوی پڕگڕی من بۆ دامركان له‌ كانیی لوتفی تۆدا، باڵ بوه‌شێنێ و خۆی ڕانێ…

 

برای شیرینم!

تۆ گرێوت بردۆته‌وه‌. دیاریشه‌ بۆ… تۆ كوڕی ئه‌و چاكه‌ مه‌زنه‌یت كه‌ زۆری پێ ناچێ، مه‌زاری شه‌ریفی ده‌بێته‌ رووگه‌ی تواف و زیاره‌تی خوێش و بێگانه‌ و، گۆچ و لۆچ و تاوانبار و دڵ بریندار دێنه‌ به‌ر تۆزی ره‌حمه‌تی و هه‌وای هه‌ناسه‌ی هه‌ڵده‌مژن و به‌و هه‌ڵمژینه‌ ده‌ردیان ده‌رده‌چێ و مه‌رگیان وه‌ پاش ده‌كه‌وێ و منداڵیان به‌خته‌وه‌ر ده‌بن و ئاگر له‌ ماڵیان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌ لرفه‌ و له‌رزه‌ی پڕ له‌ زه‌نگی ده‌نگی ماملێ، ئه‌شق و ئه‌وین ماڵی ئاوه‌دانتر ده‌بێته‌وه‌…

 

تۆ میراتی ئه‌وی، بۆیه‌ تیرهاویشتنت هه‌م هه‌ڵه‌ ناكا، هه‌م له‌ سه‌ر دڵ ده‌نیشێ.

تۆ خانه‌ گیان!

 هه‌میشه‌ جێگای ڕێز و حورمه‌ت بووی. ئه‌مڕۆ له‌ هه‌میشه‌ی جاران به‌ نرخ تری، نه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ منت وه‌ به‌ر گوڵبارانی دڵه‌ پاك و به‌ هه‌سته‌كه‌ت داوه‌، به‌ڵكوو له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕێكی لێوه‌شاوه‌ی زانا و به‌ قیمه‌تی كه‌ هه‌موو كه‌س كه‌ ده‌تناسێ ده‌سبه‌جێ سه‌رنجی بۆ لای گه‌وره‌یی حه‌زره‌تی ماملێ ده‌چێ و ده‌ڵێ شتێكی سه‌یر نییه‌ كه‌ له‌ بابێكی وا كوڕێكی وا هه‌ڵكه‌وێ، هه‌ر دووكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن. یه‌ك به‌ هزری ده‌نگ و بزه‌ی خۆشه‌ویستیی، یه‌كیش به‌ ئه‌ده‌ب و مه‌ندیی و شه‌خسییه‌ت….

 

تۆ خانه‌ گیان!

ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ واژه‌ سه‌نگین و به‌نرخه‌كانت كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ك هه‌ر میوانانی فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ڵكوو بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردت دركاند، نیشانت دا كه‌ ئه‌و ئوجاخه‌ هه‌ر له‌ گه‌شه‌كردن دایه‌ و ئه‌و نووره‌ هه‌ر ناكوژێته‌وه‌ و ئه‌و رووباره‌ هه‌ر ئاوه‌دان و ڕه‌وانه‌….

 

تۆ خانه‌ گیان!

ئه‌مڕۆ بوویته‌ ژێرخان و ئه‌ستوونی بنه‌ماڵه‌ی ماملێ و هه‌موو شانازییت پێوه‌ ده‌كه‌ن، منیش یه‌ك له‌وانه‌م.

ئه‌وه‌ی كردوومه‌ و له‌مه‌ به‌ دواشه‌وه‌ ده‌یكه‌م، ته‌نیا له‌ به‌ر خۆشه‌ویستیی و هونه‌ری كاك مه‌زهه‌رم و، له‌ عه‌زره‌ت عه‌زه‌مه‌تی هونه‌ری حه‌زره‌تی ماملێ یه‌ و به‌س…….

 

خۆشتم گه‌ره‌كه‌ و له‌ گشت گه‌ڕه‌كه‌ شارێكدا قاو ده‌كه‌م ره‌حمه‌ت له‌ ماملێ بۆ خانه‌یه‌ك سازی كرد كه‌ نموونه‌ی ڕێز و ئه‌ده‌ب و جوانییه‌ و هه‌موو خانوویه‌كی دۆستایه‌تیی و برایه‌تیی ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه‌…

 

برای هه‌میشه‌ت

بێهروز كورده‌حمه‌دی

سوێد، ئورێبروو

٢٦ی ٥ی ٢٠١٧  

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!