Get Adobe Flash player
Telegram
Telegram

بە کرتە کردن لەسەر ئەم وێنەیە، دەتوانن میوانی پەیجی تێلێگڕامەکەمان بن.

یادی بەخێر
یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان
بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

“سووڕی دەوران”ی
“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

مەڵبەندی هونەری ماملێ، لە دەستپێکی کار و دامەزرانییەوە، ساڵانە یەک لە هونەرمەندانی کورد هەڵدەبژێرێت تا ئەمەگناسی و ڕێزی خۆی بەرانبەر ماندوویانی خزمەتی هونەری کوردی وەک نەریتێکی کەونی نەتەوەیی بنوێنێ.

کۆمیتەی بەربژێرکەری مەڵبەندی هونەری ماملێ پاش هەڵسەنگاندنی هونەرمەندە پێشنیارکراوەکان، بڕیاری دا کە خەڵاتی ماملێ ئەم ساڵ پێشکەش بە مامۆستا عزیز شاڕوخ بکرێ.

مامۆستا شاڕوخ لە پێناو پاراستن و پەرەسەندنی فولکلۆر و هونەری کوردیدا، ساڵانێکی زۆری تەمەنی خۆی بەخت کردووە. لە پەنای ئەم خزمەتەی کە کردوویەتی، هەوڵی ئەوەی داوە کە تەنیا وەک گۆرانیبێژێکی سۆرانیوێژ بەرهەم چێ نەکات و شێوەزارەکانی دیکەشی بە سەر کردوونەوە. ئەو لە زەمەنێکدا کە مۆدێرنییەت دەگەڵ سیاسەتی تەنگ و چەڵەمەی بەر ژیانی فۆلکلۆری کوردی، هاریکار بوون تا بەیت و حەیرانی کوردی لە ناو بچن، جار نا جار خۆی بە زیندووڕاگرتنی ئەم بەشە گرنگەی هونەری کوردی ماندوو کردووە.

بە پێی ئەو ناسینەی کە لە خەبات و تێکۆشانی کۆڵنەدەرانەی ئەم هونەرمەندە هێژایە هەبووە، بڕیاری کۆتایی کۆمیتەی مەڵبەندی هونەری ماملێ، دابینکردنی خەڵاتی ٢٠١٢ی زایینی بۆ مامۆستا عزیز شاڕوخ بوو.

ساڵانە بە پێی داب و نەریتێک کە مەڵبەندی هونەری ماملێ لە ڕێ و ڕەسمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ماملێ دایڕشتووە، لە ڕۆژی پێشکەشکردنی خەڵاتدا، شاعیران و هونەرمەندان بانگهێشت دەکرێن و کۆڕێکی هونەری پێک دەهێنرێت.
هەر چەند کە ئەم بۆنەیە ڕێک ڕۆژێک دوای جێژنی سەربەخۆی کۆماری جوانی کوردستانه و خۆشی لەم ڕۆژەدا لە دڵی کوردان دەگێڕێ، ئەم ساڵ بە هۆی ئەوە کە موکریانی کوردستان ڕەشپۆشی شیناوێی خنجیلانەی گیانبەختە، مەڵبەند بڕیاریدا کە هیچ جێژن و کۆڕێکی شادی ڕێک نەخرێ و خەڵاتی ماملێ لەو پەڕی بێ دەنگی و شینی شیاوی شیناوێ پێشکەش بەم هونەرمەندە هێژایە بکرێ.

ئەم خەڵاتە بە نوێنەرایەتی مەڵبەندی هونەری ماملێوە لە لایەن یای آمین ماملێ (ئامە)وە پێشکەش کرا.


328

326325324327323

322321320

لالە بە دەستان
هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ئاڵبۆمی ڕێژنە
دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net