Get Adobe Flash player

بابەتی ڕۆژ

بابەتی ڕۆژ

مردن بۆ ئاشق نییە. (بەشی یەکەم)
نووسینی: محەممەد حەسەنپوور

بابەتی ڕۆژ

بابەتی ڕۆژ

داواکاری مەڵبەندی هونەریی ماملێ لە وەزاڕەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”

کاردانەوەکان لەسەر بڕیاری مەڵبەند بۆ خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨

یادی بەخێر

یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان

بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

لالە بە دەستان

هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بە پێی ئەم هەواڵەی کە گەییشتۆتە ماڵپەڕی فەرمی ماملێ، بڕیار وایە لە لایان بنکەی فەرهەنگی و هونەری (ماڵی ماملێ) لە شاری قەڵادزێ، هەروەها بە هاوکاری کۆمەڵێک هونەرمەند و ڕووناک بیر، کۆڕیادێک لە ڕێکەوتی ٢٣/٠٢/٢٠١٨، دەمژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی (فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە) بەڕێوە بچێت.

لەم  بۆنەیە دا بە هاوکاری (گروپی میوزیکی نامرێ)  بە  گۆرانی و موزیک دەڕازێتەوە و  تێێدا هونەرمەندی ئایدڵستار عەبدوڵا محەممەد و هونەرمەند حوسێن حەسەن بە چڕینی گۆرانی، بۆنەکە دەڕازێننەوە.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی ماڵی ماملێ دا هاتووە، هاتن بۆ هەمووانە و دەرگا بۆ هەموولایەک واڵایە.    

یەک لە چالاکییەکانی “مەڵبەندی هونەریی ماملێ”، پێشکەش کردنی خەڵاتێکی هونەرییە بە ناوی “ماملێ” کە ساڵانە پێشکەشی دەکات بە هونەرمەند یا هونەرمەندانێک کە ڕۆڵی بەرچاویان گێڕابێت لە گەشەپێدان و خزمەت بە هونەریی کوردی. ئەم خەڵاتە تەنیا گرێدراوی بەشێک یا ناوچەیەکی دیاریکراوی کوردستان نییە بەڵکوو، پانتایی هەموو جوغرافیای کوردستان لەخۆ دەگرێت.

بە دەرێژایی بوونی ئەو مەڵبەندە، هەشت خەڵات پێشکەش بە هونەرمەندان کراوە،کە بە پێی توانا و ئیمکاناتی بەردەستی مەڵبەند و بە هاوکاری کۆمەڵێک مرۆڤی نیشتمانپەروەر و هۆگری هونەر، بە شێوەیەکی هەرەوەزی و تا ڕادەیەک خۆبەخشانە، مەراسیم و بۆنەی تایبەت بە پێشکەشکردنی ئەم خەڵاتە، ئۆرگانیزە کراوە و بەڕێوە چووە.

ئەو مەراسیمانە لەلایەک، بۆنەی ڕێزلێنان و نرخدانان بۆ هونەرمەندانی دەروەستی گەل بووە و لەلایەکی تریشەوە، هەڵگڕی پەیامی سەربەخۆیی لە کارکردن و هاوکاری کردن بۆ خزمەتی نیشتمان و یەکگرتن بۆ بەرەنگار بوونەوەی سیاسەتی تواندنەوەی فەرهەنگیی و هونەریی کوردی بووە. Continue reading “ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”” »

چەند ڕۆژ پێش ماڵپەڕەکەمان لە کۆی بابەتێک دا تۆمارێکی دەنگی لە “محەممەد ماملێ” زیندوو و بڵاو کردەوە.

 ئەم بابەتە بوو بە هەوێنی ڕاپۆڕتێکی باش و شایان کە لە لایان بەرنامەی “کارلێک”ی کاناڵی کوردساتەوە زەحمەتیان بۆ کێشاوە و ئامادەیان کردووە.

“کارلێک” بەرنامەیەکی حەفتانەی هونەرییە کە بەدواداچوون دەکات بۆ بۆ ڕووداوە هونەرییەکان و بە ئاوڕدانەوە لە خەبات و چالاکییەکانی هونەرمەندان لە بڕەودان و هاندانی ئەم چینە زەحمەتکێشە کاریگەری خۆی دادەنێت. 

جێی خۆیەتی سپاسێکی گەرمی کوردسات، کاک بارزان کەریم و کاک سامان سالم بکردرێت کە ماندوویینەناسانە ئاوڕیان لەم بابەتە دایەوە. هەر بژین و سەرکەوتوو بن. Continue reading “ڕاپۆڕتێکی “کوردسات” لەسەر بابەتێکی ماڵپەڕەی ماملێ.” »

وێنەی ڕۆژ

ماملێ

چالاک ماملێ و محەممەد ماملێ لە گۆڕەپانی تۆپی پێ ناسراو بە مەیدانی ئابیاری شاری مەهاباد ساڵەکانی ١٩٨٤ یا ١٩٨٥

ویدیۆی ڕۆژ

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ئاڵبۆمی ڕێژنە

دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوێگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

“سووڕی دەوران”ی

“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.