Get Adobe Flash player

بەڵێ بۆ سەربەخۆیی

بەڵێ بۆ سەربەخۆیی

یادی بەخێر

یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان

بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

“سووڕی دەوران”ی

“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

محمد ماملێ تەنێ خزمەتکاری کولتوور، نەریت و ناسنامەی نەتەوەی کورد نەبوو. ئەو لە پێش هەموو شتێکدا تاکێک بوو لە خزمەت ئازار و پرسی نەتەوەکەیدا. کۆڕەوی کورد و ئازارەکانی توناکردنی کورد، ماملێی بردە نێو بێ دەنگییەکی درێژ خایەن. ئەو هەرکات لە کاتی ڕووداوە دڵتەزێنەکاندا، هەڵوێستی خۆی بە دوور کەوتنەوە لە ئاوازخوێنی دەردەبڕی و بە دڵ، ڕەشپۆشی و ماتەمینی خۆی نیشان دەدا. ئەو دەیزانی کە هەڵس و کەوتی لە کۆمەڵگادا لە ژێر چاوانە و هەر بۆیە خۆی و بنەماڵەکەی هەرکات ڕەچاوی هەر چەشنە هەل و مەرجێکیان دەکرد کە نەکەونە بەر ڕەخنەی کۆمەڵگاوە. حاشا لەوە ناکرێ کە ناوبانگی ماملێ بەرپرسایەتییەکی قورسی خستە سەر شانی هەر ماملێ ناوێک و هەر بۆیە ئەم بنەماڵەیە، خۆشەویستییان لە ناو گەلدا ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەی سەند و بایەخیان زۆرتر بوو. Continue reading “بڵاو کردنەوەی چەند دیمەنێکی تازە لە ماملێ(سۆران کرباسیان)” »

” ژووان “

کچە شوانێ
ئەچوو بۆ جێگەی ژووانێ
لە ڕێگە، چلە نێرگزێ
ووتی: جوانێ
تکا ناکەی لە مەمانێ
دەستم بگرێ و بمبات بۆ لای
کووڕە شوانێ
مەمکی قووتی توورت و سپی
سەری لە باغی کراسی … کرێشەوە
بردە دەرێ
ووتی: وەرە
بەڵام با گووند پێی نەزانێ
ڕۆژێ دوایی -نێرگزە جاڕ-
خۆشەویستی کچە شوانی
کرد بە چەپک و
لەگەڵ دەنگی “ماملێ” دا
ناردی بۆ شار

مامۆستا شێرکۆ بێکەس

حسین بخشی

ئەم بابەتەی ژێرەوە نوسراوەی بەرێز کاک “حوسێن بەخشی” یە کە لە ساڵی ١٩٩٩ نوسراوە و بۆ جارێکیش لە گۆڤاری ( هاوار) کە لە ئاڵمان دەردەچوو بە چاپ گەیشت .

لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی مامۆستا “ماملێ” لە “ستۆکهۆڵم” پێتەختی “سۆئێد”، خاتوو پێشمەرگەی هونەرمەند “مەرزییە فەریقی” بۆ یەکەم جار خوێندێوە . ئەگەر کۆچی نابەوەختی هونەرمەند مەرزییە نەبوایە ،وا بڕیاریان دابوو کە هاورێ لەگەڵ مامۆستا ناسر ڕەزازی بیکەن بە گۆرانی ، ئێمەش بە پێویستمان زانی تا ئەم کارە جوانەی کاک “حوسێن بەخشی” پێشکەش بکەین بە گشت ئێوە ئۆگرانی هونەر بە گشتی و عاشقانی “ماملێ” بە تایبەتی.

Continue reading “بۆ کۆچی ماملێ (حسین بخشی)” »

ئاڵبۆمی ڕێژنە

دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

لالە بە دەستان

هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!