Get Adobe Flash player

بابەتی ڕۆژ

بابەتی ڕۆژ

داواکاری مەڵبەندی هونەریی ماملێ لە وەزاڕەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مەراسیمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨”

کاردانەوەکان لەسەر بڕیاری مەڵبەند بۆ خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨

یادی بەخێر

یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان

بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

لالە بە دەستان

هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

 

نووسینی مێژووناس:
ئەنوەری سوڵتانی

“ڕەببی ڕەزا شا جووت کوڕت بمرێ
قەت بووە ئیجباری لە کوردی دەگرێ!”

هۆکاری نووسینی ئەم یادداشتە، گوێ گرتن بوو لە گۆرانییەکی نەمر محەممەدی ماملێ، کە برادەرێکی خۆشەویست بە دیاری بۆی ناردبووم. گۆرانییەکە لە سەر هەوای “ئای شل”ی فۆلکلۆریک دانراوە  کە پێشتر حەسەن زیرەک و هەندێ گۆرانی بێژی دیکە گوتوویانەتەوە. سەربەندی ‘ئەرێ شل….” هەموو جارێک دوای چوار فەرد شیعری سەبارەت بە ئیجباری گرتنەکە، دووپات دەبێتەوە. Continue reading ““ئیجباری” لە کوردستان و گۆرانییەکی نەمر “محەممەدی ماملێ”” »

لە پەڕاوێزی پشتیوانی کردنی کۆمەڵەی شاخەوانی مەهاباد لە ئاڵبۆمی “ڕێژنە”ی  محەممەد ماملێ و سەردانی ئەم بەڕێزانە بۆ ئێستریۆ ئەسرین، (ناوەندی فەرمەی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاڵبۆمە لە مەهاباد)، کاک یۆسف فازلی بەم هۆنراوەیە ئەم سەردانەی بەرز نرخاندووە و هەستی خۆیانی ئاوا هێناوەتە زمان.

یادی دەکەین

کە شاخەوان بە شاخان دا هەڵدەگەڕێ
هەڵۆ شەقڵی ئاسمان دەشکێنێ
خۆرەتاو بەرەو بانترە هەڵدەزەنێ
دەنگی خوڕەی ئاوهەڵدێران
لە لاپاڵان دەهاڕێنێ

لەم سەرەوە Continue reading “یادی دەکەین” »

بلاوێنی دڵان

هۆنراوەی: خاقان قادری
بەدەنگی “ماملێ” ماوم و دەمێنم
بەیادی دەنگی ئەو من گوڵ دەچێنم
دەنگی مەرهەمە بۆ ڕۆحی خەمبار
بلاوێنی دڵ و شنەی خۆشی بەهار
چریکەت بەرەو ئاسمان فڕیوە
کۆگای خەمانمت، گشت سڕێوە
لەسەر ڕووخساری زەردی هەژاران
بوویتە نەغمەکەی ئاهەنگی باران
بەڵێ، ئەم چەرخە سپڵەی ڕۆژگارە
خەم و دەردی بەژانە و نادیارە
چلۆن نەگریم لە بۆ هۆزانی ژیرم
لەبەر “ماملێ” بەراستی من زویرم
دڵم قەڵغانە  بۆ ژانت تەزیوم
ئەمن قەندیلم و ئێستاش چەقیوم

وێنەی ڕۆژ

ماملێ

چالاک ماملێ و محەممەد ماملێ لە گۆڕەپانی تۆپی پێ ناسراو بە مەیدانی ئابیاری شاری مەهاباد ساڵەکانی ١٩٨٤ یا ١٩٨٥

ویدیۆی ڕۆژ

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!

ئاڵبۆمی ڕێژنە

دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوێگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

“سووڕی دەوران”ی

“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.