Get Adobe Flash player

بەڵێ بۆ سەربەخۆیی

بەڵێ بۆ سەربەخۆیی

یادی بەخێر

یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان

بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

“سووڕی دەوران”ی

“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

ئامادەکردنی: حەمید قەڵادزەیی

ئەمڕۆ لە ساڵیادی ماڵئاوایی مامۆستا و هونەرمەندی کوردواری ماملێ‌ی نەمر، تیپی مۆسیقای قەلادزێ، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو لە هۆگرانی ماملێ و دایە ئامینەی هاوسەر و یادگاری ماملێ و چیای کوڕی ماملێ و مەلارەسولێ پێشنەماز، یادێکی رەنگینیان بۆ رۆحی ماملئ پێشکەش کرد.

سەرەتا کورتەیەک لە سەر کاریگەری و خۆشەویستی ماملێ و قەلادزێییەکان و پشدەریەکان بەگشتی لەلایەن هەژار حمەدەمینەوە خوێنرایەوە. دواتر لەلایەن عەزیزی ماملێ گۆرانییەکانی وەرە حەیران و دەشتی لاجانێ پێشکەش کرا.  پاشان هێرش کوردە، مەقامێکی سێگا و گۆرانی “سەرت هەڵێنە”ی چڕی. هەروەها “سەرکەوت حمەدەمین” بە گۆرانییەکانی یادی بەخێر و شەماڵ وەرە کوانووی یادەکەی رازاندەوە. دواتر “هەواڵ محەمەد” زولف و روخسار و ئامینێ‌ی کردە سەرمەشقی یادەکە هەروەها “خالید مەحمود” بە چریکە ناودارەکەی گۆرانی رەعنا و گووڵەکەمی پێشکەش کرد. لە پاڵ ئەو دەنگ و ئاوازەدا شێعری م. عەبدولا تاهیر کە لەلایەن حەمید قەلادزەیی شاعیرەوە پئشکەشی یادەکە کرا.

Continue reading “تیپی مۆسیقای قەڵادزێ لەسەر ناوی “یادێک لە نەمرێک” بۆنەیەکی بۆ یادی ماملێ ساز کرد.” »


نووسینی: مامۆستا بێهروز کوردئەحمەدی

لە ئەدەبیاتی فارسییدا بە حەق گوتراوە:

مردە آنست کە نامش بە نکویی نبرند.

واتە مردوو ئەو کەسەیە ناوی بە چاکە نابردرێ.

لە کامە ماڵی کوردەواریی دا کە تەنیا لاچاوێکیان لە هونەر بێ و گوێ بۆ مۆسیقا ڕابگرن، ئەگەر دەنگی ماملێ یان بیست بە شێوەی جۆر بە جۆر باسی ناکەن و ڕەحمەتی خۆشەویستیی بۆ نانێرن و تەنانەت کەس و کاریشی بەر ئەو ڕەحمەتە ناخەن؟

هەر پیرێکی ئەم کوردستانە وەنەوزی بە بیر و بیرەورەییەکی تافی لاوەتیی و جێژوانی دڵداریی خۆی دابێ، بێ شک سرتە و لرفەیەکی دەنگی ماملێ ی هاتۆتەوە بیر.

هەر گەنجێکی ئەم نیشتمانە بە کیژ و کوڕەوە کە خۆی بۆ جێژوان ساز دەکا، لە هەر هەنگاوێکدا زەمزەمەی ئاهەنگێکی ماملێ یە لە سەر زاریەتی بۆ ئەوەی کە گەیشتە جێ، ئەو زەمزەمەیە وەک دیارییەک پێشکەش بە یار بکا.

Continue reading “دەڵێن ئەمڕۆ ساڵڕۆژی (مردن)ی ماملێ‌یە.” »


ئامادەکردنی: جەزا کەریم (جەزای ساز)
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و هەوادارانی مامۆستا ماملێ، بە ئامادەبوونی بەڕێز “بابەکر دڕەیی” بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و نوێنەری سەندیکای هونەرمەندان، مەراسیمی ساڵیادی مامۆستا ماملێ‌ی نەمر بەڕێوە چوو.
کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ لە قاوەخانەی کولتووری فەرمانبەران بە هاوکاری کۆمەڵەی هونەریی میللی کوردستان ئەو یادەیان شکۆدار کرد.
سەرەتا لە ڕێگەی داتاشۆوەوە کار و چالاکی و ڕێو ڕەسمەکانی ساڵانی ڕابردوو هەر لە دانانی پرسە بۆ ماملێ‌ی نەمر لە سلێمانی و دواتر چلەی ماملێ و ساڵیادەکانی پێشوو  و فلیمێکی دیکۆمێنتاری نمایش کراوە. دواتر بەڕێزان بابەکر دڕەیی و مامۆستا عەبدولی حەمەباقی وتاریان لە سەر گەورەیی هونەریی ماملێ پێشکەش کرد.
دواتر گەنجێکمان ناساند بە ئامادەبووان کە لە شارۆچکەی “بازیان” نیشتەجێیە و لە خۆشەویستی “ماملێ” ناونراوە (ماملێ).
 

Continue reading “کۆمەڵەی هونەریی میللی کوردستان، بۆنەی یادی “ماملێ‌”ی بەڕێوە برد.” »

ئاڵبۆمی ڕێژنە

دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
هەروەها بۆ گوگرتنی ئانڵاین دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بفەرموون.

لالە بە دەستان

هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!