Get Adobe Flash player

“سووڕی دەوران”ی

“سووڕی دەوران”ی

بۆ کڕینی ئۆجیناڵی ئاڵبۆمی "سووڕی دەوران"ی مامۆستا هێمن موکریانی، پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net
یان کرتە لەسەر ئەم وێنەیە بکە.

Telegram

Telegram

بە کرتە کردن لەسەر ئەم وێنەیە، دەتوانن میوانی پەیجی تێلێگڕامەکەمان بن.

یادی بەخێر

یادی بەخێر

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

بازی بێریان

بازی بێریان

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

مەڵبەندی هونەریی ماملێ ساڵانە هەوڵ دەدات پاش لێکۆڵینەوە و ڕاوێژی کۆمیتەی بەربژێرکار، هونەرمەند یا هونەرمەندانێکی چالاک لە بوارە جیاوازەکانی مۆسیقا، دەستنیشان بکات و خەڵاتی هونەری/مەعنەوی ماملێ، لە بۆنەیەکی تایبەت دا گەر بۆی بلوێ ، پێشکەش بکات.

مەبەست لە بەخشینی ئەم خەڵاتە ڕێزگرتن و ئاوڕدانەوەیە لە خەباتی هونەریی هونەرمەندانی بێنازی  کورد کە بە دەستی بەتاڵ و بە هەبوونی جۆرەها کەمایەسی لە ژیانی هونەری و تاکەکەسیی خۆیاندا،  بڕەویان بە هونەری کوردی داوە. Continue reading “خەڵاتی ماملێ ٢٠١٧ پێشکەش بە مامۆستا مەزهەر خالەقی دەکرێت.” »

نووسینی:  جه‌ماڵی ده‌لاک

١٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ‌ڕێكه‌وتی ( ٢٣/٠١/١٩٩٩) ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره ‌و پڕشنگداری هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵكشا، ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش و خۆشخوانێكی له‌دڵا شیرینی ناوچه‌ فراوان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی موكریان به‌تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی، ئه‌و ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌یه‌ بۆ هه‌میشه‌ مالئاوایی له‌ هونه‌ر و خانه‌واده‌ و بنه‌ماڵه ‌و دۆست و یاران و كۆڕی گه‌رمی عاشقان و هه‌وادارانی ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی كرد. Continue reading “مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی: “ئه‌رێ بۆ ماملێ‌تان گه‌یانده‌ ئاسمان؟”” »

هۆنراوەی ماملێ
هۆنینەوەی: حامید ڕەشیدی زەرزا

وێـڵ بووم به‌ دوای خه‌یاڵدا، ئێستا که‌وتوومـه ‌بـاسـی
کـێ بێ له ‌ناو کوردستان (ماملێ) که‌ تۆ نـه‌نـاسـی!
له ‌چریکه‌ی ده‌نگی تۆ دا، له‌ هه‌ستی مه‌ستی تۆ دا
به‌سته‌ی مه‌به‌ستی تۆ دا، له‌ ڕیتم و ده‌نگ و باسـی
سـه‌رجـه‌م گـۆرانیـیـه‌کـانـت تـامـی وڵاتـیـان لـێ دێ
هـه‌سـتـی به ‌سۆزت هه‌موو، رێنوێنه‌ ‌بۆ کورد ناسی
بـۆیـه‌ لـه‌ هـه‌سـتـی تۆ دا، له ‌به‌حری مه‌ستی تۆ دا
پـێـنـووسم که‌م ده‌هێنێ،که‌ ده‌چمه‌ باس‌ و خواسی
جـار بـولبوولی،جار قومری، له ‌سه‌ر گوڵی به ‌ده‌وری
گـزنـگی بـاڵـای هـه‌وری، به ‌ڕاستی کوردی خاسی
ئـاوێـنـه‌ی کـرداری تـۆ، ڕوونــاکــی ڕووخـســاری تـۆ
ئـه‌و هـه‌سـتـی بـێـداری تۆ، لـه‌شه ‌له ‌نـاو کـراسی
نـاوه‌رۆکـی هـه‌ر بـه‌سـتـه‌، لـه ‌هـه‌ر گـوفتار و ڕسته‌
ئـه‌و ده‌ربـڕیـنـه‌ و هـه‌سـتـه‌، میلله‌ت ناسینه‌ باسی
لـه ‌هـه‌نـاسـه‌ی گـڕوو سـۆز، ده‌م ده‌بـێته ‌گوڵی ڕۆز
ده‌پـشـکـوێ به ‌شه‌و رۆژ، ده‌یان گوڵ که‌ نـایـناسی
لـه ‌قـالـیـبـی هــۆنــراوه‌، لــه ‌بــه‌زم و نـه‌زمـی ئـاوا
خـودا هـه‌ر بـه ‌تـۆی داوه‌، بـه ‌که‌س ناکرێ قیاسی
تۆ هه‌ر زیندوی‌و ماوی، وه‌ک زولفی گشت‌ و خاوی
‌جار هـه‌تاوی، جار ساوی، بۆ کـورد ڕه‌مزی پێناسی

Continue reading “ماملێ” »

ئاڵبۆمی ڕێژنە

دوایین بەرهەمی محەممەد ماملێ

بۆ کڕینی ئۆرجیناڵی ئاڵبۆمی "ڕێژنە"، دەتوانن پێوەندی بەم ئیمایلەوە بکەن:
info@mamle.net

لالە بە دەستان

هاشم نانەوازادە

بۆ خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە دەتوانن کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.

گۆرانییەکانی ماملێ

Here is the Music Player. You need to installl flash player to show this cool thing!