بەسەرکردنەوەی گڵکۆی ماملێ لە نۆزدەهەمین ساڵیادی دا.
ئەمڕۆ سێی ڕێبەندانە، ڕۆژی هەڵفڕینی ڕۆحی ماملێ و ڕۆژی تاسەی هۆگرانی ئەم هونەرمەندەیە. لەم ڕۆژە دا هەن کەسانێک کە برک و ژانێکی نیشتمانپەروەرانە دەیانگرێت تا بە چەشنێک یادی ماملێی خۆیان بکەنەوە. ئەو ماملێیەی خۆی بە مڵکی نەتەوەی خۆی دەزانی و تا مردنیش ساتێک لە خۆشی و ناخۆشییەکانیان دوور نەکەوەتەوە. بەختەوەرانە بۆ بەشێک لە هۆگرانی ماملێ…