نوێکردنەوەی گۆرانییەکی ماملێ لەلایان هونەرمەند “موراد کاوە”
وەچەی ئەمڕۆمان، جیهان بە چاوی خۆیان دەبینن و تام لە تایبەتمەندییەکانی دوونیای خۆیان دەکەن بۆیە، حەوڵ دەدەن تا ئاسەوارە کۆنەکانیش وەک دوونیای خۆیان بڕازێننەوە و بە کەرەسەی بەردەستی خۆیان تازە بکەنەوە. تا دوونیا بەروە پێشیش دەچێ مرۆڤ زیاتر داخ و حەسرەتی هەڵدەکێشی بۆ هۆنەرمەندانی پێشوو کە تەنانەت کەسێکیان هاوکار نەبووە تا دەگەڵیان نەغمە بنوێنێ و…