بۆکان ئەمساڵیش ماملێی لەبیر نەکرد.
لە شاری بۆکانی لانکی کوردایەتی و بێشکەی ئەدەب و کانگای هونەر، ئەمساڵیش چەشنی ساڵان، یادی ماملێ کرایەوە. لە بۆکان گرنگ نییە ژیان تا چ ئاستێک دژوارە و کۆسپی بەردەمی ژین چەند زۆرن، گرنگ نییە گورگە دڕەکان چڵۆن سەرداو و بنداویان لێگرتوون، گرنگ نییە بەکام درووشم، بەکام هۆتاڤی شیرین، ژەهراویمان دەکەن و زمان و ڕێنووسمان دەبووغزێنن…