بۆ ڕۆژی لە دایکبوونی مامۆستای گەورەی گەلەکەمان کاک محەممەدی ماملێ
پیرۆز بێ ڕۆژێ تۆ هاتی دنیا
خەڵاتی گەورە بە کوردان دریا
باخچەی دڵانت پڕ لە شادی کرد
دڵی غەمبارت پڕ ئازادی کرد
دڵی عاشقان وەک گوڵ گەشاوە
بە دەنگی خۆشت گوڵ ئاو دراوە
ئەوین و هەستت کە جێگەی ڕێزە
گوڵی هیواکەت پڕ بە ئامێزە
بۆکان – خاقان قادری