لە شەوێکی هاوینی ساڵی ١٩٨٠ دا دوکتور قاسملو هاوڕێ لەگەڵ مامۆستا هێمن موکریانی و چەند کەسایەتییەکی تر لە ماڵی ماملێ میوان دبن. بە بۆنەی ئەو شەوە ڕازاوەیە، چەند گۆرانییەک بە بەشداریی هونەرمەندان “رشید فیضینژاد”، “محمد ناهید”،”محمد ماملێ”، “بهمن مطلوب”، “فتاح امیری” و هەروەها مامۆستا هێمن موکریانی بە خوێندنەوەی هۆنراوە جوانەکانی ئەو شەوەیان ڕازاندبۆوە.
بەداخەوە بە چەند هۆیەکی جۆراوجۆر نەلوابوو کە گشت گۆرانییەکان یا هۆنراوەکانی مامۆستا هێمن موکریانی تۆمار بکرێن. تەنیا چەند دانەیەک لە گۆرانییەکان تۆمار کراون و لە ئاڕشیوی وریا ماملێ دا ماون کە بۆ یەکەم جار ئەمشەو بە بۆنەی شەوی یەلدا و هەروەها شەوی لەدایکبوونی ڕێبەر و کەسایەتی ناسراوی کورد دوکتور قاسملو وەک دیارییەکی مەڵبەندی هونەری ماملێ پێشکەشی ئێوە میوانان دەکرێت. بەم هیوایەی کاتێکی خۆشی لەگەڵدا تێپەڕ بکەن.