

لە درێژەی لیگی یارییەکانی مانگی ڕەمەزان دا، تیمی بەهێزی (یارانی ماملێ) لە ناو ٣٠ تیمی بەشدار بووی ئەو لیگە دا، بە گوڕ و تینێکی تایبەتییەوە ڕۆڵی گێڕاوە و تا ئێستا توانیوێتی قۆناغە هەرە سەختەکان ببڕێت.
ئەمڕۆ بە کردەوەیەکی مانادار و لێوڕێژ لە هەستی کوردانە و جوامێرانە، بۆ پێشاندانی ڕێز و وەفای خۆیان سەردنای ماڵی ماملێیان لە مەهاباد کرد و بوون بە میوانی هاوسەری محەممەد ماملێ بەڕێز (ئامینە خانم).
شایانی باسی کە ئەو شەوانەی کە تیمەکەی یارانی ماملێ یارییان هەیە، بینەرێکی زۆر دەچن بۆ ساڵۆنی یارییەکان و هانی ئەو تیمە دەدەن.
هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو تیمە دەخوازین
مەڵبەندی هونەریی ماملێ