ئاگاداری
میوانانی هێژای ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ ئاگادار دەکەینەوە کە ماڵەپەڕەکەمان لە ژێر چاککردن دایە و هەوڵ دەدەین لە داهاتوویەکی نیزیکدا بۆ خزمەتی زیاترتان بە بەرگێکی نوێ و کەرەسەی نوێ بێینەوە لاتان. لە بەڵا و پەتا بەدوور بن
گۆرانی “بەهارە” کە زیاتر بە “مەکەن مەنعی عاشقان” ناسراوە، یەک لە گۆرانییە هەرە کۆنەکانە کە تەمەنی نیزیک بە ٢٠٠ ساڵ دەبێ. لەپاش پەیدابوونی کەرەسەی تۆماریی دەنگ، محەممەدی ماملێ یەکەم کەس بوو کە ئەو گۆرانییەی زیندوو کردەوە و لە مردن ڕزگاری کرد. شێعرەکانی ئی مامۆستا ئەحمەدی کۆرە (١٧٩٢ – ١٨٧٧ز). هۆنراوەی بەهارە لەناو شاعیرانی ئەوسەردەمدا زۆر…
کوردستانیان، کوردزوانان، هاووڵاتیان و هاوڕێیانی بەقیمەت؛ شەپۆلی هاودەدری و خەمخۆریتان بۆ کۆچی دوایی دایە “ئامینە مەولوودیان”، هاوژینی هونەرمەند “محەممەدی ماملێ” جارێکی تر بەرپرسیارەتییەکی گرانی هاویشتە سەرشانمان و ئێمەی زیاتر لە جاران قەرزدارتان کرد. پەیامە پڕ لە مێهر و جوانەکانتان، باری قوورسی ئەو کۆستەی لەسەرمان سووک و ئاوپڕژێنی دڵی بەسۆمانی کرد. بە ئاشکرا پێتان دەڵێین کە…
بە داخێکی گرانەوە بە ئاگاداریتان دەگەیێنین کە یای (ئامین مەولودیان) هاوژینی خوالێخۆشبوو هونەرمەند محەممەدی ماملێ، ئەمڕۆ پێنجشەممۆ ڕێکەوتی (٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٩بەرانبەر بە ١٨/٠٢/٢٠٢١) لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. یای ئامین لە دایکبووی ساڵی ١٣١٥ه/١٩٣٦ز و کچی یەک لە ئەفسەر و فەرماندە بەناوبانگەکانی کۆماری کوردستان، کاپیتان محەممەدی مەولودیان ناسراو بە “حەمەدی مەولودە چرچی”ـیە. تا…
دێمەنێک لە کۆنگرەی وەفایی کە لە ساڵی ١٣٧٤ه (١٩٩٥ز) لە شاری مەهاباد بۆ ڕێزلێنان لە پلە و پایەی ئەدەبیی حەزرەتی مامۆستا میرزا عەبدولڕەحیمی سابڵاغی ناسراو بە مامۆستا (وەفایی)گیرا. تێیدا هونەرمەند جەعفەر ماملێ وەک نوێنەری مەکتەبی ماملێ، کە لە کۆنەوە و لە سەردەمی مام سەعیدی ماملێوە وەک پارێزەرێکی بەرپرس بۆ بەرهەمە ئەدەبیی و هونەرییەکانی مامۆستا وەفایی…
وەک ئاگادارن خەڵاتی ماملێ بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێشکەش بە دوکتور دڵشاد محەممەد سەعید کرا. لە بەرنامەی (دیدار) لە ئاریەن تی.ڤی، پێشکەشکاری بەتوانا یای نەجیبە مەحمود میواندارێتی لە هەردووک بەڕێزان دوکتور دڵشاد سەعید و کاک عەزیزی ماملێ (خانە) کرد و لە نیزیکەوە تیشکیان هاویشتە سەر ئەو ڕووداوە هونەرییە و گەنگەشەی کۆمەڵێک پرسیاری کەڵەکەبووەیان کرد. مەڵبەندی هونەریی…
ئاژانسی ڕۆژ نیوز لە ڕاپۆڕتێکدا سەبارەت بەو کۆنسێرتەی تیپی موسیقای قەڵادزێ کە بۆ ٢٢هەمین ساڵیادی ماملێ گێڕایان ڕایگەیان کە: لە قەڵادزێ ۲۲یەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە محەمەدی ماملێ بە ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی گۆرانی بۆ دوو هونەرمەند بەرز ڕاگیرا. ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، لە ۲۲یەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی…
بۆ یاد و بیرەوەری هونەرمەندی گەورە و نەتەوەیی گەلی کورد، کاک محەمەد ماملێ (کس عیار زر خالص نشناسد چو محک) “کەس بە نرخی زێڕی بێخەوش نازانێ، مەگەر مەحەک” ڕەمزی هەرمانی گەورە پیاوانێک وەک حافز و دیوانەکەی لەکەس شاراوە نیە، هێشتاشی لەگەڵ بێ دوای سەدان ساڵ، دیوانی ئەو لەپاڵ قوڕعان لەهەر ماڵ و مەنزڵێک هاوڕێ و…
سەری کێلی مەزارت تاکوو ڕەش بوو لە سەر تا خواری کوردان سەر بە ھەش بوو رەشێک وەک مێشکی قیراوی و ھەڕگ گیر کە ھەر لایەی گزە و گەندە و بە تەزویر رەشێک وەک ترس لە ستران و لە حەیران لە گۆڤەندی کناچە کاتی سەیران رەشێک وەک زکری حوویەی کۆنەدەروێش کە پێی پێدەکەنن بێگانە و خوێش…
خەڵاتی ماملێ، وەک هێمایەکی ڕێزلێنان لە هونەرمەندی کورد، ماوەی ١٢ ساڵە چالاکە و لەلایان مەڵبەندی هونەریی ماملێوە ساڵانە پێشکەش بەو هونەرمەندە ماندوو و تێکۆشەرانە دەکرێت کە لە خزمەتکردنی هونەریی کوردیدا تێکۆشاون و گەشەیان پێ بەخشیوە. ئەو مەڵبەندە وێڕای گشت چالاکییەکانی وەک لە پێناسەکەیدا هاتووە، بێلایەن و سەربەخۆیە و لە بواری مادییەوە شانازیی بەخۆیەوە دەکات کە…