هونەرمەند حوسێن سەفامەنێش خەڵاتی ماملێ ٢٠١٩ کە پێشکەشیان کرابوو، پێشکەشی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشانی کرد.
ڕۆژی سێی ڕێبەندانی ڕابردوو لەلایان مەڵبەندی هونەریی ماملێ هونەرمەندی نیشتمانپەروەر حوسێن سەفامەنێش وەک هونەرمەندی ساڵ هەڵبژێردرا و لە بۆنەیەکی شایان دا لە مەهاباد خەڵاتی ماملێ بۆ ساڵی ٢٠١٩ پێشکەش بە بەڕێزیان کرا. یەک لەو هۆکارانەی کە لە ڕاگەیەندراوی فەرمی ئەو مەڵبەندەدا ئاماژەی پێکراوە تا ئەو هەڵبژاردنە بکرێت، ئەوە خاڵە بوو: (بە ڕەوشتێکی هونەری و بە…