گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە ماملێ و چەند زانیارییەک.
بۆ یەکەم جار لەدوای ٢٥ ساڵان، چەند گرتەیەکی ویدیۆیی لە هونەرمەندی کورد، “محەممەد ماملێ” بڵاو کرایەوە. لەو گرتەیە دا ماملێ لە ڕۆژی زەماوەندی “وریا”ی کوڕی دا قسە دەکات، گۆڤەند دەگێڕێت و خۆشیی دەردەبڕێت. ئەو زەماوەندە لە ڕۆژی ٢٥ گەلاوێژی ساڵی ١٩٩٣ لە شاری مەهاباد گیراوە و بەشێک لەو ئاهەنگە لە ناوچەی “جەزیرە”ی ئاوبەندی مەهاباد و…