یادێک لە هونەرمەندی کوردیژەنی ئازەری، مامۆستا (موسەیب شاداب)
خوالێخۆشبوو مامۆستا موسەیب شاداب/تیکانتەپە (مصیب شاداب/تکان تپە) ژەنیار و شارەزای سازەکانی تار و کەمانچە بوو و زیاتر کەمانچەی وەک سازی سەرەکی دەژەنی.بەڕێزیان خزمەتێکی زۆری بە هونەری گۆرانی کوردی کردووە. ئەو بە ڕەچەڵەک لە نەتەوەی ئازەرییەکانی ئێران بوو بەڵام، بە ساڵان هاوکار و هاودەمی هونەرمەندانی کوردی وەک مامۆستایان حەسەن زیرەک، محەممەد ماملێ، مەلا حوسێن عەبدوڵازادە، عەبدوڵای…