گەڕەلاوژەی هونەرمەندان محەممەد ماملێ، ڕەسوڵ نادری، فەقێ عەوڵای کاوڵان (یەکەمجار)
حاشا لەوە ناکرێت کە هەر ئاسەوارێک لە هونەرمەندان و ناودارانی خۆشەویستی گەل، تایبەتمەندی خۆی هەیە و ئۆخژن دەخاتە ناو دڵکەیلی تاسەی کورد و تینووانی فۆڵکلۆر و هونەریی کوردی. ڕەنگە لە سۆنگەی هونەرییەوە ئەو ئاسەوار و یادگارییانە زۆر دەوڵەمەند نەبن و ئۆرکێسترا و موزیکی باشیان لەگەڵ نەبووبێت یان لە ئیستۆدیۆی باش و پێشکەوتووی ئەوڕۆیی دا…