خوێندنەوەیەکی شیکاری: بۆ (بالێی گایانە)ی ئارام خاچاتوریان چیرۆک، کارەکتەر و موزیکی کوردی، لە شاکارێکی جیهانیدا
(بالێی گایانە)ی “ئارام خاچاتوریان” نووسینی ئێثنۆمیوزیکۆلۆجیست (Ethnomusicologist): توانا حەمە لە ڕۆژانی کرنتینە و کۆڕۆنا – پێشەکییەک: لە قۆناغی خوێندنی پەیمانگای هونەرەجوانەکانمدا، یەکێک لەو باسانەی، کە لە یادەوەریمدا ماوەتەوە، ئەو باسە بوو، کە لە وانەی فۆلکلۆردا، لەزاری پڕۆفیسۆر د. عزدین مستەفاوە وەرگیرابوو، کە “لە ڕووسیا لە سەردەمی خوێندنی زانکۆییدا، دەچێت بۆ بینینی (سەمای گایانە)، لە کاتێکدا،…