خەڵاتی ماملێ ٢٠٢٠ و لەوحی ڕێزلێنانی مامۆستا ناسر ڕەزازی، پێشکەش بە مامۆستا “محەممەد ڕەزا دارابی” دەکرێ.
خەڵاتی زێڕینی ماملێ، وەک هێمایەکی ڕێزلێنان لە هونەرمەندی کورد، ماوەی ١١ ساڵە چالاکە و لەلایان مەڵبەندی هونەریی ماملێوە ساڵانە پێشکەش بەو هونەرمەندە ماندوو و تێکۆشەرانە دەکرێت کە لە خزمەتکردنی هونەریی کوردیدا تێکۆشاون و گەشەیان پێ بەخشیوە. ئەو مەڵبەندە وێڕای گشت چالاکییەکانی وەک لە پێناسەکەیدا هاتووە، بێلایەن و سەربەخۆیە و لە بواری مادییەوە شانازیی بەخۆیەوە دەکات…