ژیاننامەی موتەلیب ماملێ
موتەلیب ماملێ کوڕی سێهەمی سەعید ماملێیە لە یای خەزاڵ. لە ڕێکەوتی ٥/٦/١٣١٠ی هەتاوی لە مەهاباد و لە گەڕەکی خڕێ لەدایک دەبێت. تەمەنی دەساڵانە دەبێت کە باوکی کۆچیدوایی دەکات بۆیە، باری ژیانی بنەماڵەیان قورس دەبێت و بەناچاری دەست لە خوێندن هەڵدەگرێت و وێڕای براکانی تری وەدوای بژێوی ژیان دەکەون. لە ساڵەکانی ١٣٤٧ه هەتا ١٣٥٦هەتاوی لە بەنداوی…