“ماڵی ماملێ” لە قەڵادزێ کرایەوە
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ١٧/٠٢/٢٠١٧ بە بەشداری جەماوەرێکی بەرچاو لە خەڵکی هونەرپەروەری قەڵادزێ و دەوروبەری ناوەندێکی کولتووری/هونەری کرایەوە. دە مەراسیمێک دا کە بەم بۆنەیەوە ساز کرابوو چەند هونەرمەندێک بە گووتنەوەی گۆرانی هەروەها بە شێعر و پەخشان بۆنەیەکەیان ڕازاندەوە. سەرەتا مامۆستا سامان مەرزە کە یەک لە بەڕێوەبەرانی ئەم ماڵەیە بە باسکردن لەسەر ئامانج و هۆکارەکانی کردنەوەی ئەم…