“خەمی زەمانە” – ناسر ئاغابرا
“خەمی زەمانە” هۆنراوەی: ناسر ئاغابرا (ژاکاو) (بۆ کوڕی شەهید و لەسێدارەدراوی محەممەد ماملێ، نەجاتی ماملێ گوتراوە) گەردوون گەر ئاهێک لە دۆزەخی دڵ بکەم ڕەوانە بەرەو تۆی غافڵ بۆ چەک لە تەخت و بەختت هەڵدەستێ چەرخی چەپگەردت لە گەڕ دەوەستێ تاقی میناییت لێ دادەبێژم داخی زەمانەت پێهەڵدەڕێژم چوونکە هەر ناڵیم لە داخی دەورت قەت بێبەش…